چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئێران

شەمخانی: ئێران پێشی بە رووخانی بەغدا، دەمشق هەولێر گرت

بەرپرسی شوورای باڵای ئەمنیەتی میللی ئێران وتی: وڵاتەكەی رێگربووە لە كەوتنی بەغدا، دەمشق و هەولێر بەدەستی چەكدارانی رێكخراوی داعش، دەشڵێت “ئێستا ئێران لەسەر كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست و گەرووی بابەلمەندەب دەسەڵاتی هەیە”.

زۆرتر بخوێنەوە »

لە ماوەی 10 ساڵدا ١٤ هەزار هێكتار لە دارستانەكانی ئێران كەمی كردووە

سەرۆكی رێكخراوی دارستان و لێڕەوارەكانی ئێران رایگەیاند، كە پانتایی دارستانەكانی ئێران لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوو وەك خۆی نەماوتەوە و لەو ماوەیەدا ١٤ هەزار هێكتار لە دارستانەكانی ئەو وڵاتە بە تەواوەتی لە ناو چوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

4 چالاكی مەدەنی دادگایی كران

ئارش سادقی، ئۆمید عەلی شناس، ئاسۆ رۆستەمی و ئاتێنا دائێمی لە دادگای ئینقلاب بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی، كۆبوونەوەی ناڕەزایی و بێ ڕێزیی بە خامنەیی، دادگایی كران.

زۆرتر بخوێنەوە »

عەلی یونسی: لەئێستادا عێراق شوناس‌و پایتەختی ئێمەیە

یاریدەدەری تایبەتی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەكاروباری كەمە ئاینی‌و نەتەوەییەكانی ئێران دەڵێت “لەئێستادا عێراق شوناس‌و كلتور‌و پایتەختی ئێمەیە‌و ئەمەش هەم بۆ ئەمرۆكەیە‌و هەم بۆ رابردوو”.

زۆرتر بخوێنەوە »

عەرەبستان داوای یەكگرتوویی وڵاتانی ناوچە بەرامبەر داعش‌و ئێران دەكات

عەرەبستانی سعوودی داوای لە وڵاتانی سوننە مەزهەبی ناوچەكە كردووە كە بە وەلانانی كێشەكانیان، لە بەرامبەر مەترسییەكی هاوبەشدا كە بەهۆی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و گرووپی داعشەوە تووشیان بووە، یەكگرتوو بن. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی ڕۆیتێرز، مەلیك سولەیمان، پاشای عەرەبستان لە ڕەوتی دیدار لەگەڵ ڕێبەرانی ولاتە عەرەبییەكانی كەنداو، هەروەها وڵاتانی میسرو توركیە خوازیاری وەلانانی كێشەی وڵاتانی عەڕەبی‌و سوننە سەبارەت بە ناكۆكی نێوانیان لەسەر گرووپی …

زۆرتر بخوێنەوە »

60%ی كەلوپەلی قاچاخی ئێران لە سنوورە ڕەسمییەكانەوە هاوردە دەكرێ

لە حاڵێكدا كە هەفتەی ڕابردوو وەزیری ناوخۆی ئێران باسی لە كارتێكەریی “پارەی پیسی” قاچاخكردنی مادەهۆشبەر لە ناوەندەكانی سیاسەت‌و هەڵبژاردن كردبوو، ئێستا كاربەدەستێكی دیكەی كۆماری ئیسلامیی دەڵێ، 60%ی كەلوپەلە قاچاخەكان لە خاڵە سنوورییە ڕەسمییەكانی ئێرانەوە دێنە ناوخۆی وڵات، هەواڵێك كە بەشێكی دیكە لە گەندەڵیی سیستماتیكی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشكرا دەكا.

زۆرتر بخوێنەوە »

45 كەس لە ئێران ئێعدام كران و 10 كەسی دیكەش لە ژووری تاكەكەسین

لە سەرەتای مانگی رەشەممەوە تا ئێستا واتە لە ماوەی 12 رۆژی رابردوودا، لانیكەم 45 كەس لە ئێرانی ئیسلامی ئێعدام كراون. سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 10 كەس لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز لەسێدارە دران. بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی مانگی رەشەممە 10 زیندانی پیاو لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز لەسێدارە دران، …

زۆرتر بخوێنەوە »

بە سەدان شاری ئێران بەرەوڕووی قەیرانی كەم ئاوی بوونەتەوە

جێگری وەزیری وزەی كۆماری ئیسلامی رایگەیاندووە، بەپێی ئەو پێشبینیانەی كە كراوە نزیكەی 550 شاری ئێران تووشی قەیرانی كەم ئاوی بوونەتەوە و ئەمەش دگەڕێتەوە بۆ هۆكاری وشكەساڵی و نەبوونی پلانی تۆكمەی حكوومەت.

زۆرتر بخوێنەوە »