سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ئێران

داخرانی رۆژنامەکان 167 رۆژنامەنووسی ئێرانی هێنایە دەنگ

پاش داخران و پێشگیری لە چالاكیی چەند رۆنامەیەك لەلایەن دادگاكانی ئێرانەوە، 167 رۆژنامەنووس لەناوخۆ و دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا لە بەرانبەر داخرانی رۆژنامەكان و بەرتەسك بوونەوەی ئازادیی چاپەمەنی لە ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕی.

زۆرتر بخوێنەوە »

كچانی ئێرانی لە رێگای هاوسەرگیریەوە لە وڵاتەكەیان هەڵدێن

بە هۆی ئەوەیكە دۆخی هاوسەرگیری لاوان لە ئێران رۆژ لەدوای رۆژی دژوارتر دەبێتەوە و بەو پێیەش تەمەنی هاوسەرگیری روو هەڵكشان دەكات، ئامارە فەرمیەكان باس لەوە دەكەن، كە بە دابەزینی رێژەی هاوسەرگیریی ناوخۆیی، هاوسەرگیری كچانی ئێران لەگەڵ كەسانی بیانی 26% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

6 هەزار زیندانیی بیانی لە ئێراندان و 3 هەزار ئێرانیش لە زیندانەكانی دەرەوەن

بەپێی دوایین ئامارەكان نزیكەی 6 هەزار بیانی لە زیندانەكانی ئێراندان و لە لایەكی دیكەشەوە 3 هەزار زیندانیی ئێرانیش لە زیندانەكانی دەرەوەی وڵاتدا بەند كراون كە لە ئێستادا چاوەڕوانن بۆ كێشانی درێژەی ماوە زیندانییەكەیان بۆ وڵاتی خۆیان بێننەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

“رەحیمی” بە 5 ساڵ زیندان و 4 میلیارد تمەن جەریمە مەحكوم كرا

“محەمەد رەزا ڕەحیمی‌” جێگیری‌ یەكەمی‌ مەحمود ئەحمەدی نژاد سەرۆك كۆماری‌ پێشووی‌ ئێران، بە تۆمەتی‌ تێوەگلان لە گەندەڵی‌ دارایی‌ سزای‌ 5 سال َزیندانی‌ و 3 ملیار و 850 ملیۆن تمەن غەرامەی‌ نەقدی‌ بەسەردا سەپێنرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

كوژرانی 3 مەئموری ئینتزامیی كۆماری ئیسلامی لە سیستان و بەلوچستان

چەند كەسێكی نەناسراوی چەكدار، هێرشیان كردووەتە سەر هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی لە نوك ئابادی خاش سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، كە لە ئاكامدا كوژران و بریندار بوونی 3 كەس لە مەئمورەكانی لێ كەوتووەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

تەنها 20 ساڵی دیكە ژیان لە “ئێران”دا بەردەوامە

بەڕێوەبەری گشتیی خانەی كشت و كاڵی كۆماری ئیسلامی وێڕای باس كردن لە مەترسی وشك بوونی 600 دەریاچە لەوانە 8 دەریاچەی ژێر زەوینی، لە ئێران، وتی: كەڵك وەرگرتنی نادروست و بێ سەرەوبەرە لە سەرچاوە ئاوییەكان، پەرەپێدانی قەیرانەكانی لێ دەكەوێتەوە و دەبێ ئەو بابەتە بەرەنگاریی لەگەڵ بكرێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

لەنێوچوونی دەیان هەزار ماسی و پەلەوەر بە هۆی پیس بوونی ئاوی چۆمی “كەرخە”

حەفتەی رابردوو شكانی هێڵی لوولەی گواستنەوەی گازاییل لە ناوچەی “پۆل زا”‌ی لورستان كە بەشێكیشی دەكەوێتە باشووری ئیلام، دەیان هەزار لیتر لەو مادەیە رژاوەتە ناو چۆمی كەرخەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

لە ئێران ساڵێ 60 میلیارد دانە جگەرە دەكێشرێت

كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی باس لەوە دەكەن، ئێران 05% بازاڕی جگەرەی جیهانی بەدەستەوە و ساڵانە 60 میلیارد دانە جگەرە (سیگار) لە لایەن هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەوە بەكاردەهێنرێت و 42% ی ئەو جگەرانەش بە شێوەی قاچاخ دێتە نێو ئەو وڵاتە و زیاتر لە 33% یشی لە ناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت و هاوردەكردن، بەرهەمهێنانی هاوبەش و هۆكارە پیشەییەكانیش بەگشتی 25% ی بازاڕی جگەرەیان تایبەت بە …

زۆرتر بخوێنەوە »