لە ئێران ساڵێ 60 میلیارد دانە جگەرە دەكێشرێت

كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی باس لەوە دەكەن، ئێران 05% بازاڕی جگەرەی جیهانی بەدەستەوە و ساڵانە 60 میلیارد دانە جگەرە (سیگار) لە لایەن هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەوە بەكاردەهێنرێت و 42% ی ئەو جگەرانەش بە شێوەی قاچاخ دێتە نێو ئەو وڵاتە و زیاتر لە 33% یشی لە ناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت و هاوردەكردن، بەرهەمهێنانی هاوبەش و هۆكارە پیشەییەكانیش بەگشتی 25% ی بازاڕی جگەرەیان تایبەت بە خۆیان كردووە.

هەواڵنێریی حكومەتیی مێهر لە راپۆرتێدا بە ناوی “مافیای جگەرە لە ئێران” لە زاری ئەبولفەزل جاریانی ئەندامی كۆمیتەی وڵاتانی هاوپەیمان بۆ خەبات دژی نەخۆشیەكانی هەناسە، دەڵێ: وڵاتی ئێران و برمە زۆرترین رێژەی قاچاخی جگەرە لە جیهانیان بە خۆیانەوە تەرخان كردووە.

عەبدوڵڕەزا مسری ئەندامی كۆمیسیۆنی كۆمەڵایەتی مەجلیس لە سەر ئەو بڕوایەدایە: هەندێ لە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی لە پشت هاوردەكردنی جگەرەدان و وەكوو مافیایەكی بەهێز باسی لێ كردوون.

محەمەد حسێن باقری وتەبێژی كۆمیسیۆنی بێهداشت و دەرمانی جەلیسی كۆماری ئیسلامیش دەڵێ: قاچاخی جگەرە لە ئێران ئاستێكی بەرزی ئابووریی بە خۆیەوە تەرخان كردووە و تەنانەت یەك ڕیاڵ ماڵیات بۆ قاچاخی ئەو مادەیە نادرێت و كاتێ ئەم بابەتانە لێك دەدەیتەوە، بەوە دەگەیت كە ئەم بابەتە جێگایەكی لە نێو دەسەڵاتدا هەیە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە پێشتر مەحمود ئەحمەدی نژاد مانگی پووشپەڕی ساڵی 1390ی هەتاویی لە “همایشی خەبات لەگەڵ قاچاخی كەلوپەل و پارە” وتبووی: رەقەمەكان یەك قەران و دوو قەران نیە. 2 هەزار میلیارد تمەن جگەرە لە ئێراندا بەكاردەهێنرێت و ئەمەش هەموو قاچاخچیە پلە یەكەكانی جیهان تەخاتە تەماحەوە، ئێستا چ بگات، بە قەولی كابرا وتەنی “برا قاچاخدیەكانی خۆمان”.

بە پێی راپۆرتی رێكخراوی بێهداشتی جیهانیی لە ساڵی 2013ی زایینی، ئەگەرچی بەكارهێنانی جگەرە لە ئێران لە بەراوەرد بە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەرز نیە و لە پلەی 67م دایە بەڵام ئەم وڵاتە لە بواری چلاكی بۆ كەم كردنەوەی ئاستی بەكارهێنانی جگەرە بەرنامەیەكی سەركەوتووی نەبووە.

بە وتەی سەرچاوە بێهداشتیەكان، بەكارهێنانی جگەرە لە ئێران ساڵانە 70 میلیارد تمەن زیان بە سیستمی بێهداشتی ئەو وڵاتە جەگەیەنێت.

شایانی باسە، یەكێك لە سنوورانەی كە جگەرە قاچاخی لێوە تێپەڕ دەبێت خاڵە سنوورییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە و هۆیەكەشی دگەڕێتەوە بۆ لاوازبوونی بواری ئابووریی هاوڵاتیانی دانیشتووی ئەو ناوچانە و بێكاری و هەر بەو هۆیەشەوە لە لایەن هێزە چەكدارەكانی حكومەتەوە بەردەوام دەكەونە بەر دەستڕێژی گوللە و داگیركاری و لە ئاكامیشدا بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی زۆر دەبنەوە.
 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.