سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

لەنێوچوونی دەیان هەزار ماسی و پەلەوەر بە هۆی پیس بوونی ئاوی چۆمی “كەرخە”

حەفتەی رابردوو شكانی هێڵی لوولەی گواستنەوەی گازاییل لە ناوچەی “پۆل زا”‌ی لورستان كە بەشێكیشی دەكەوێتە باشووری ئیلام، دەیان هەزار لیتر لەو مادەیە رژاوەتە ناو چۆمی كەرخەوە.

بڵاو بوونەوەی ئەو مادەیە رووبەرێكی نزیك بە ١٥٠ هێكتاری لە چۆمی كەرخە لە نزیك بەخشی كەڵاتی مورمووری ئابدانان پیس و ئاڵودە كردووە.

ماڵپەڕی حكومەتیی ئیسنا بڵاوی كردۆتەوە، ژمارەیەكی بەرچاو لە باڵندەكان و پتر لە 30 هەزار دانە ماسی نێو چۆمەكە بە هۆی ئەوە مادە نەوتییەوە لەنێو چوون.

لەو رووداوەدا كە بەهۆی بەركەوتنی دەزگایەك لۆدێر بە بۆڕێییەكەوە رووی داوە نزیك بە ٥٠ هەزار لیتر گازاییل رژاوەتە ناو چۆمەكەوە.

دەوترێت بێجگە لە پیس بوونی بەشێك لە ئاوی كەرخە، ئاوی پشتی بەنداوەكەش بە رووبەری ٦٠ كیلۆمیتر ئاڵودە بووە و بەشێك لە مادەیە لەسەر ئاوەكە ئاگری گرتووە.

كارناسان هوشداری ئەوەیان داوە ئاو و خاكی بەشێك لەناوچەكەش پیس بووە و مەترسیی لێدەكرێ‌.

رژانی ئەو مادە نەوتییە لەحاڵێكدایە كە سێ‌ ساڵ لەمەوبەر سەرپەرەستی كەرتی ئەندازیاری كۆمپانیای هێڵی بۆڕی ناوچەی لوڕستان پێشنیاری دروست كردنی بەنداوێكی لەسەر رووباری پۆل زاڵ كردبوو.

چۆمی كەرخە بە سێهەمین چۆمی دوور و درێژی ئێران لە دوای كاروون و سفید روود دێتە ئەژمار و ئاوی چیاكانی “زاگرۆس” دەڕژێتە ناو ئەو چۆمەوە و پارێزگاكانی “ئیلام، لوڕستان و خوستان” دەپێوێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.