ئێران

ئێران بەردەوام دەبێت لە چالاكیە ناوكیەكانی

بێهروز كەمالوەندی وتەبێژی رێكخراوی وزەی ناوكیی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، چالاكیە ناوكیەكانی ئێران نەتەنیا كەم ناكرێتەوە‌و داناخرێت بەڵكوو پەرەی پێدەدرێت. كەمالوەندی رۆژی دووشەممە 2013\11\18 لە وتووێژێكی لەگەڵ ئیسنا وتی، رەوتی گشتیی چالاكیە ناوكیەكانی ئێمە بەردەوامە‌و بە هەموو هێزمانەوە‌و بە بێ وەستان درێژەی پێدەدەین. یوكیا ئامانۆ بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوكیی هەفتەی رابردوو پاش سەردانەكەی بۆ ئێران وتبووی، لە ماوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

نزیکەی ١٠ هەزار کەس لە رووداوی هاتوچۆدا کوژراون

لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیک بە ١٠ هەزار کەس لە رووداوی هاتووچۆدا لەئێران كوژراون. ماڵپەڕی پزیشکی دادوەریی ئێران لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی خەرمانان، ٩ هەزار‌و ٩١١ هاوڵاتی ئێرانی لە ئەنجامی رووداوەکانی هاتوچۆ‌و ناستانداردیی رێگە‌و بان‌دا، گیانیان لەدەست داوە کە ٥٦،١%دی ئەو کەسانە تەمەنیان لە نێوان ١٨ هەتا ٤٩ ساڵدا بووە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

مانگرتنی 80 بەندكراوی سیاسیی لە زیندانی كەرەج

زیندانیانی سیاسیی بەندی 12ی زیندانی رەجاییشاری كەرەج كە لانیكەم 80 كەسن، لە رۆژی شەممە 11ی خەزەڵوەر لە ناڕەزایەتیی بە دانانی دەكەڵێكی ناردنی پارازیت لە نێو بەندەكەیان، دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.

زۆرتر بخوێنەوە »

سێهەمین شەپۆلی بەرگریی لە روباری كارون

رۆژی هەینی 10ی خەزەڵوەر هەزاران كەس لە خەڵكی ئەهواز لە كەناری رۆژئاوای كارون لەدەوری یەكتر كۆبوونەوە‌و بە پێكهێنانی سێهەمین زنجیرەی ئینسانیی، دژایەتیی خۆیان لەگەڵ بەلاڕێدابردنی ئاوی كارون بەرەو ئیسفەهان، رەفسەنجان‌و ناوچەكانی ناوەندیی ئێران دەربڕیی.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەمریکا چاودێری پەیوەندییەکانی خامەنەیی کردوە

راپۆرتە نوێكان لە لایەن بەڵگە ئاشكراوەكان لە لایەن ئێدوارد ئەسنودن نیشانی دەدات، رێكخراوی ئەمنیەت‌و زانیاریی نەتەوەیی ئەمریكا ئێن ئێس ئای، لە ساڵی 88ی هەتاویی‌و پاش سەفەری خامنەیی بۆ كوردستان، ناوبراوی بە تەواوەتی خستوەتە ژێر چاودێریی خۆیەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەڕێوەبەری رۆژنامەی بەهار دەسبەسەركرا

راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن، سەعید پوور عەزیزی بەڕێوەبەری بەرپرسی رۆژنامەی داخراوی بەهار رۆژی شەممە 11ی خەزەڵوەر لە درێژەی بانگهێشتی بۆ دادسەرای راگەیاندنەكان دەسبەسەرو گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێڤین. مەعسومە شەهریاری هاوسەری سەعید پوور عەزیزی بە هەواڵنێریی ئیسنای راگەیاند، پاش پەیوەندیەكی تەلەفوونی دادسەرا لەگەڵ هاوسەرەكەی، ناوبراو بانگهێشتی دادگا كراوە‌و دەسبەجێ دەسبەسەركراوە. رۆژنامەی بەهار 6ی خەزەڵوەری ئەمساڵ پاش بڵاوكردنەوەی نووسراوەیەك لە ژێر ناوی …

زۆرتر بخوێنەوە »