دوو شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / ئەمریکا چاودێری پەیوەندییەکانی خامەنەیی کردوە

ئەمریکا چاودێری پەیوەندییەکانی خامەنەیی کردوە

راپۆرتە نوێكان لە لایەن بەڵگە ئاشكراوەكان لە لایەن ئێدوارد ئەسنودن نیشانی دەدات، رێكخراوی ئەمنیەت‌و زانیاریی نەتەوەیی ئەمریكا ئێن ئێس ئای، لە ساڵی 88ی هەتاویی‌و پاش سەفەری خامنەیی بۆ كوردستان، ناوبراوی بە تەواوەتی خستوەتە ژێر چاودێریی خۆیەوە.
رۆژنامەی ناسراوی نیۆیۆرك تایمز‌و گاردیەن رۆژی شەممە لە بەشی راپۆرتەكانی خۆیان سەبارەت بە ئاشكراكراوەكانی رێكخراوی ئەمنیەتی ئەمریكا ئاماژەی بەم پڕۆژە زانیاریە كردووە. بە پێی ئەم زانیاریانە، لە كاتی سەفەری خامنەیی لە ساڵی 88 بۆ كوردستان، سیستەمێكی تایبەت بە زانیاریی ئەمریكا توانیویەتی سەرجەمی پەیوەندیە تەلەفوونیەكانی خامنەیی كۆنتڕۆڵ بكات‌و هاوكات ئەو شوێنانەی ناوبراو بخاتە ژێر چاودێریی خۆیەوە.

 

تا ئێستا كۆماری ئیسلامیی هیچ دژكردەوەیەكی بەرانبەر بەم راپۆرتە نیشان نەداوە، بەڵام رێكخراوی ئێن ئێس ئای ئەمریكا لە هەفتەكانی دواییدا بە هۆی ئاشكراكردنی سێخوڕیكردن لە رێبەرانی وڵاتانی دۆست‌و نزیك بە ئەمریكا‌و هەروەها چەندین شارۆمەندی ئوروپایی، كەوتە ژێر شەپۆلێكی نوێی رەخنە.

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …