پێنج شه‌ممه‌ 30 ئایار 2024

بەڕێوەبەری رۆژنامەی بەهار دەسبەسەركرا

راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن، سەعید پوور عەزیزی بەڕێوەبەری بەرپرسی رۆژنامەی داخراوی بەهار رۆژی شەممە 11ی خەزەڵوەر لە درێژەی بانگهێشتی بۆ دادسەرای راگەیاندنەكان دەسبەسەرو گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێڤین.
مەعسومە شەهریاری هاوسەری سەعید پوور عەزیزی بە هەواڵنێریی ئیسنای راگەیاند، پاش پەیوەندیەكی تەلەفوونی دادسەرا لەگەڵ هاوسەرەكەی، ناوبراو بانگهێشتی دادگا كراوە‌و دەسبەجێ دەسبەسەركراوە.
رۆژنامەی بەهار 6ی خەزەڵوەری ئەمساڵ پاش بڵاوكردنەوەی نووسراوەیەك لە ژێر ناوی ئیمام پێشەوای سیاسیی یان ئۆلگووی ئیمانی؟ لە لایەن هەیئەتی چاودێریی بەسەر راگەیاندنەكان داخرا.
شایانی باسە، دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامیی لە سەرەتای دەیەی 80ی هەتاویی تا ئێستا 120 رۆژنامە‌و گۆڤاری بە تاوانگەلی جۆراوجۆر داخستووەو هاوكات زۆرێك لە رۆژنامەنووسانی دەسبەسەرو راپێچی زیندان كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.