ئێران بەردەوام دەبێت لە چالاكیە ناوكیەكانی

بێهروز كەمالوەندی وتەبێژی رێكخراوی وزەی ناوكیی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، چالاكیە ناوكیەكانی ئێران نەتەنیا كەم ناكرێتەوە‌و داناخرێت بەڵكوو پەرەی پێدەدرێت. كەمالوەندی رۆژی دووشەممە 2013\11\18 لە وتووێژێكی لەگەڵ ئیسنا وتی، رەوتی گشتیی چالاكیە ناوكیەكانی ئێمە بەردەوامە‌و بە هەموو هێزمانەوە‌و بە بێ وەستان درێژەی پێدەدەین. یوكیا ئامانۆ بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوكیی هەفتەی رابردوو پاش سەردانەكەی بۆ ئێران وتبووی، لە ماوەی سێ مانگی رابردوو هیچ گۆڕانێك لە بەرنامە ناوكیەكەی كۆماری ئیسلامیی نەبینراوە. هەواڵنێریی رۆیتێرز لە راپۆرتێكیدا رایگەیاند، لێدوانەكانی ئامانۆ نیشانیدەدەن كە لە نێوان مانگەكانی ئووت‌و نوامبر كۆماری ئیسلامیی چالاكیەكانی زۆر گەشە پێ نەداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.