یه‌ك شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2023

مانگرتنی 80 بەندكراوی سیاسیی لە زیندانی كەرەج

زیندانیانی سیاسیی بەندی 12ی زیندانی رەجاییشاری كەرەج كە لانیكەم 80 كەسن، لە رۆژی شەممە 11ی خەزەڵوەر لە ناڕەزایەتیی بە دانانی دەكەڵێكی ناردنی پارازیت لە نێو بەندەكەیان، دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن. ژیلا بەنی یەعقووب رۆژنامەنووس‌و هاوسەری بەهمەن ئەحمەدی ئەمویی، رۆژنامەنووسی بەندكراو لە بەندی 12ی زیندانی رەجایی شار، لەسەر سەفحەی فەیسبووكەكەی رایگەیاندووە، ئەم دەكەڵانە بە ناردنی پارازیتگەلی توند‌و بەهێز، تەندروستیی بەندكراوانی سیاسیی خستوەتە مەترسیەوە.

بڕیاری دانانی دەكەڵی پارازیت لە نێو بەندی 12ی زیندانی رەجایی شاری كەرەج لە لایەن سەرۆكایەتیی زیندان دەركراوەو ئەم مەسەلەش تا ئێستا بوەتە هۆی نالەباربوونی دۆخی تەندروستیی هەندێك لە بەندكراوان. بنەماڵەی زیندانیانی سیاسیی رایانگەیاندووە، ئاستی شەپۆلی ئەم دەزگایانە ئەوندە زۆرە كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو، زۆربەی زیندانیان بە هۆی تووشبوون بە سەرئێشە دۆخی جەستەیان خراپ بووە. پێدەچێت دانانی دەزگای پارازیتی مۆبایل لە نێو زیندانی رەجایی شاری كەرەج، بۆ بەربەرەكانێ لەگەڵ ئەگەری بەكارهێنانی مۆبایل لە لایەن بەندكراوان‌و ناردنی هەواڵەكانی ناوخۆی زیندان بۆ دەرەوە بێت.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.