چوار شه‌ممه‌ 20 ئازار 2019
ماڵەوە / ئێران (پەڕە 50)

ئێران

رێژەی بێكاریی لاوان لە ئێران گەیشتە سنوورێكی مەترسیدار

ناوەندی ئاماری كۆماری ئیسلامی دانی بەوەدا نا كە رێژەی بێكاریی لاوان لە ئێران گەیشتوەتە سنووری 24 لە سەد‌و هاوكات زیاتر لە 1 ملیۆن كەس لەوانەی خوێندنیان تەواوكردووە مەجالی كاریان بۆ نەڕخساوە‌و بێكارن. بە وتەی كارناسانی ئەو بوارە ئەگەر بێتوو دەوڵەت بیر لە رەخساندنی مەجالی كار بۆ لاوان‌و ئەوانەی پرۆسەی خوێندنیان تەواوكردووە نەڕەخسێت دەبێ چاوەڕێی سۆنامی بێكاربوونی زیاتر لە 5 ملیۆن …

زۆرتر بخوێنەوە »

بەشێك لە بازاڕیەكانی شاری تەورێز مانیان گرت

لە ناڕەزایەتی بە بەرزبوونەوەی نرخی ماڵیات بۆسەر دووكاندارەكان لە شاری تەورێز كۆمەڵێكی بەرچاو لە بازاڕی ئەو شارە بە داخستنی دووكانەكانیان ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیی. بە پێی ئەم هەواڵە، دووكانەكانی ناسراو بە راستە بازاڕ، تیمچەی ئەمیر‌و ئەمیر كەبیر لە رۆژانی رابردوو لە ناڕەزایەتی بە چوونەسەرەوەی نرخی ماڵیات دووكانەكانی خۆیان داخست. ئەم ناڕەزایەتیەی دووكاندارانی شاری تەورێز لە حاڵێكدایە كە تا ئێستا دەوڵەت هیچ …

زۆرتر بخوێنەوە »

بێسەروشوێن بوونی دایكی بەندكراوێكی سیاسی لە ئێران

خاتوو سوڵتانی دایكی موحسن قەشقایی زادە پاش دوایین چاوپێكەوتنی رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو لەگەڵ كوڕەكەی لە زیندانی ئێڤین نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەكەی. ناوبراو پاش چاوپێكەوتنی كوڕەكەی لە رێكەوتی 29ی گوڵان‌و وەرگرتنەوەی كارت‌و پێناسەكەی لە زیندان هاتەدەرەوە بەڵام تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو هیچ هەواڵێك لەبەردەستدا نیە. لە ماوەی هەفتەی رابردوو بنەماڵەی خاتوو سوڵتانی بە شێوەیەكی بەربڵاو دەستیانداوەتە گەڕان بەدوای خاتوو سوڵتانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران هه‌ڵوێستی له سه‌ر ئۆکراین گۆڕی

له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌مه، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی به‌رپرسی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیکی ئه‌نجومه‌نی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێسته پێشووتره‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی له‌ پشتیوانیکردنی چه‌کدارانی لایه‌نگری روسیه له رۆژهه‌ڵاتی ئۆکراین رایگه‌یاندووه ئه‌وان خواززیاری جیابوونه‌وه له ناو ئۆکرایندا نین‌و هه‌موو هه‌وڵێکیان ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ئه‌و وڵاته.

زۆرتر بخوێنەوە »

9 ئێرانی له ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له عێراق بوونه قوربانی

ئێران ئه‌ڵێت له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له سه‌ر ڕێگه‌ی کرێکاران‌و ئه‌ندازیارانی ئێرانی له به‌عقوبه، ئه‌مڕۆ شه‌مه 9کرێکارو ئه‌ندازیاری کۆمپانیایه‌کی گاز کوژراون‌و بریندار بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران له سه‌ر فایلی دزیی 3هه‌زار میلیاردی که‌سێکی له‌سێداره‌دا

به گوێره‌ی راگه‌یاندنی دادسه‌رای تاران، مه‌ه‌ئافه‌رید ئه‌میر خوسره‌وی تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی دزیی 3هه‌زار میلیارد تمه‌نی که له خه‌رمانانی 1390ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌مه سزاکه‌ی به سه‌ردا سه‌پاو له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین له سێداره درا.

زۆرتر بخوێنەوە »

شاره‌داریی ته‌برێز هاوڵاتییه‌کی کوشت

نیوه‌ڕٶی دوێنێ هه‌ینی 2ی جۆزه‌ردان له پیاده‌ڕه‌وی شه‌قامی شه‌ریعه‌تی‌ی ته‌برێز، هاوڵاتییه‌ک له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی دیواری کۆنرێتی به‌ر دووکانه‌که‌ی که له‌لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه دانرابوو گیانی له‌ده‌ستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

ماچه‌که‌ی له‌یلا حاته‌می هه‌رای نایه‌وه

له‌یلا حاته‌می سینه‌ماکاری ناسراوی ئێران ئه‌ندامی لیژنه‌ی داوه‌رانی 67مین فێستیڤاڵی فیلمی که‌ن له پاریس دوای ماچکردنی ژیل ژاکوب له لایه‌ن به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامییه‌وه دراوه‌ته به‌ر توانج‌و ره‌خنه.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران داوای راده‌ستکردنی موجاهدین‌ی له عێراق کرد

له دیدارێکی نێوان سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامی، سادق لاریجانی له‌گه‌ڵ مه‌دحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای دادوه‌ریی عێراق داوای راده‌ست کردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی موجاهدینی خه‌ڵکی کردووه بۆ ئێران.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران: گەڵاڵەی تاوانی سیاسی بەڕێ دەكرێتە مەجلیس

وتەبێژی كۆمیسیۆنی حقووقی قەزایی مەجلیسی شورای ئیسلامی باسی لە بەڕێكردنی گەڵاڵەیەك كرد كە بەو پێیە تاوانی سیاسی تێیدا پێناسە دەكرێت. محەمەد عەلی ئەسفنایی وتەبێژی كۆمیسیۆنی حقووقی قەزایی مەجلیس سەبارەت بە دوایین بارودۆخی پێڕاگەیشتن بە گەڵاڵەی تاوانی سیاسی‌و پێناسەكەی ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارە پێناسەكردنی ئەم تاوانە لە لایەن كۆمیسیۆن‌و دەزگای قەزایی بخرێنە پاڵ یەكتر‌و پاش لێكۆڵینەوە ئەنجامێكی دروستی لێ بهێندرێتە دەرەوە. ناوبراو …

زۆرتر بخوێنەوە »

كرێكارانی موخابراتی دەیان پارێزگای ئێران ناڕەزایەتی دەردەبڕن

نوێنەرانی موخابراتی ئاواییەكانی چەندین پارێزگای ئێران رۆژی شەممە 27ی گوڵان لە ناڕەزایەتی بە دۆخی هەڵپەسێردراو‌و بیمە‌و حەقدەستەكانیان لە بەرانبەر ناوەندی موخابراتی شاری تاران كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان وەڕێخست. یەكێك لە كرێكاران رایگەیاند، لەم كۆبوونەوەدا زیاتر لە 400 كرێكار بەشدارییان كردووە‌و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە كێشە‌و گرفتەكانیان بوون. بە پێی گەڵاڵەیەكی پەسەندكراو لە مەجلیسی ئێران بڕیار بوو لە سەرەتای ساڵی نوێی هەتاویی داواكاریی كرێكارانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

خەسارەكانی دۆسیەی ناوكیی لە خەڵكی ئێران

دۆسیەی ناوكیی كۆماری ئیسلامیی لە ماوەی ساڵانی رابردوو لە لایەن هێزە جیهانیەكانەوە وەك پرۆژەیەكی مەترسیدار باسی لێكراوە ساڵانە زیاتر لە 160 ملیارد دۆلار زیانی بە خەڵكی ئێران گەیاندووە. محەمەد جەهرومی وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی لە دەوڵەتی ئەحمەدینژاد دانی بەوەدا نا كە لەم ساڵانەی دۆسیەی ناوكیی خەسارێكی زۆری لە دانیشتووانی ئێران داوە. ئەمە یەكەمجارە كە بەرپرسێكی كۆماری ئیسلامی باسی لە زیانەكانی دۆسیەی …

زۆرتر بخوێنەوە »