سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / ئێران / بەرزبوونەوەی کوژراوانی سپا لە شەڕی سوریە

بەرزبوونەوەی کوژراوانی سپا لە شەڕی سوریە

لە پرۆسەی گرتنی دوو شارۆچکەی شێعەنیشین لە سوریە 7 کەسی دیکە لە ئەندامانی سپا و بەسیجی رژیمی ئیسلامی ئێران کوژران.

دوای بۆردومانی سەختی هەر دوو شارۆچکەی ” نەبل و زەهرا” لە باکووری شاری حەلەبی سوریە و پشتیوانی سپا و بەسیجی رژیمی ئیسلامی ئێران و هەروەها گروپی چەکداری حزبوڵڵای لوبنان و شێعەکانی عێراق و پاکستان و ئەفغانستان توانرا گەمارۆی سەر ئەو دوو شارۆچکەیە هەلبگیرێت.

 

ئاژانسە ئێرانییەکە بڵاویکردوەتەوە ٧ پاسدار و بەسیجی لەو شەڕەدا کوژراون بە پێی ئامارە نافەرمیەکان رێژەی کوژراوانی سپا و بەسیجی سەر بە رژیمی ئیسلامی ئێران  زیاتر لە سەد کەسە.

بابەتی هاوپۆل

تۆپباران کردنی بنکەکانی کۆمەڵە لە سەر سنوور

رژیمی کۆماری ئیسلامی بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر سنووری بۆردمان کرد. بە پێی ھەواڵێک …