پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / ئێران / ئەهواز: سپا کرایە ئامانج

ئەهواز: سپا کرایە ئامانج

سەربازگەیەکی سپای رژیمی ئیسلامی لە نزیک شاری حەمیدیە لەسەر رێی گشتی شاری ئەهواز کە کار بۆ راهێنانی چەکدارانی حەشد شەعبی عێراق دەکات کرایە ئامانج و دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

ماڵپەڕی شەرقول ئەوسەت بڵاویكردووەتەوە کە سەربازگەیەکی رژیمی ئیسلامی لە پارێزگای ئەهواز کرایە ئامانج و زەرر و زیانێکی زۆر بەو سەربازگەیە گەیشتوە.

 

هاوکات سپای پاسداران ناوچەکەی گەمارۆ داوە و چەندین بازگەیان داناوە و هەموو ماشینەکان دەپشکنن.

 

ئەم هێرشە چەكدارییە لەكاتێكدایە كە پێشتر بزوتنەوەی شۆڕشی عەرەبی بۆ ئازادكردی ئەهواز رای گەیاندبوو كە كردە سەربازییەكانیان لەبەرامبەر ئێران زیاد دەكەن ئەگەر ئەو وڵاتە بەردەوام بێت لەئەنجامدانی تاوانی زیاتر بەرامبەر بە نەتەوەی عەرەب ئەهواز.

 

جێگەی ئاماژەیە کە ئێران بەشێوەیەكی بەرفراوان پشتیوانی حەشدی شەعبی لەعێراق دەكات، هاوكات ئەندامانی سپای رژیم لەرووی سەربازی و لۆجستیكییەوە پشتگیری لەبەشار ئەسەد دەكات.

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …