چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

سپا: بەشیک لە کاندیدەکان سیخۆر و خەیانەتکارن

“غوڵامعەلی ئەبووحەمزە” فەماندەی سپای “ئەنسارولحوسێنی” شاری هەمەدان” لە لیدوانێکدا وتی: بەشێک لە بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی مەجلیس سیخوڕی بیانییەکان و خەیانەتکارن.

 

“ئەبووحەمزە” دەڵێت: رەوتی فینە هێڵی سووری هەلبژرادنەکانە و نابێ رێگە بدەین دخۆی هەلبژاردن بکەوێتە ژێر کاریگەری نفووزی و سیخوری وڵاتە بیانیەکان و دژبەرانی رژیم.

 

ناوبراو دەڵێت زۆرینەی ئەوانەی خۆیان بۆ مەجلیس کاندید کردوە سیخۆر و خەیانتکارن.

 

جێگەی ئاماژەیە چەن رۆژ پێش ئێستا “عەلی سەعیدی” بەرپرسی نووسینگەی “خامنەیی” دەستێوەردانی سپای لە هەڵبژاردنەکاندا رەتکردەوە و وتی نابێ هیچ نیزامیەک دەست بخاتە کاروباری هەڵبژاردنەکانی مەجلیسەوە.

 

جێگەی ئاماژەی بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شاری ورمێش وتی بە هۆی ئەوە کۆمەڵێک لە کاندیدەکان پەیوەندییان بە حیزبە کوردیەکانەوە هەبوە، رەت کراونەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …