كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی كوردستانی ئێران 6 که‌س له ئه‌ندامانی پێشووی رێبه‌رایه‌تیی ده‌رکردو 2 ئه‌ندامی تری ئێستای کۆمیته‌ی ناوه‌ندیشی ئاگادار کردووه‌ته‌وه له به‌رده‌وام نه‌بوونیان له ره‌خنه گرتن.
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
گوشاری سه‌ر به‌ندکراوه سیاسییه‌کانی به‌ندیخانه‌ی مهاباد زیادی کردووه
له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا گاردی تایبه‌ت له ناو به‌ندیخانه‌ی مهاباد چه‌ند جار هێرشی کردووه‌ته سه‌ر به‌ندکراوان‌و که‌لوپه‌لی شه‌خسی‌و کتێب‌و نووسراوه‌کانیانی بردووه.
زۆرتر بخوێنەوە »له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندکراوه‌که‌ی ورمێ هه‌ڵپه‌سێردرا؛ سێ که‌سی تر له مهاباد سزا دران
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ چووارشه‌مه سێ به‌ندکراو له به‌ندیخانه‌ی ورمێ له سێداره بدرێن به‌ڵام به هۆی خۆشبوونی سکاڵاکه‌رێک‌و وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت‌و هه‌روه‌ها ئاماده‌نه‌بوونی سکاڵاکه‌ری تر سه‌پاندنی سزاکانیان هه‌ڵپه‌سێردرا.
زۆرتر بخوێنەوە »امحای فرهنگی یا همزیستی؟ از ارومیه تا آمد: تغییر نام اماکن عمومی و واکنش‌ها
از تاریخ ٤ مرداد امسال شهرداری ارومیه طی اقدامی جدید، تابلوی اسامی چند خیابان و میدان سطح شهر را که نامهای کردی و فارسی داشتند کنده و نامهای ترکی را جایگزین کرده است.
زۆرتر بخوێنەوە »نوێنه‌ری ورمێ: کورده‌کان ئه‌یانه‌وێت به بیانووی گۆڕینی ناوی شه‌قامه‌کان راپه‌ڕن
عابد فه‌تاحی نوێنه‌ری تورک زمانی ورمێ له پارلمانی ئێران هۆشداریی داوه‌ته پارێزگار‌و سه‌رۆکی شاره‌وانیی ئه‌و شاره ئاگایان له کورده‌کانی ورمێ بێت به بیانووی گۆڕینی ناوی کوردیی شه‌قامه‌کانی ئه‌و شاره رانه‌په‌ڕن.
زۆرتر بخوێنەوە »بڕیاره سبه‌ینێ سێ بەندكراوی به‌ندیخانه‌ی ورمێ لەسێدارە بدرێن
سێ زیندانی لەزیندانی ورمێ مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرەو بەپێی سەرچاوەیەك بڕیارە بەرەبەیانی سبەینێ چوارشەمە لەسێدارە بدرێن.
زۆرتر بخوێنەوە »یه‌که‌م کاروانی یارمه‌تیی رۆژهه‌ڵات گه‌یشته باشوور؛ له مه‌ریوان‌یش که‌مپه‌ین راگه‌یه‌نرا
له درێژه‌ی به‌رفراوانبوونی که‌مپه‌ینی به هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی شنگال دوێنێ یه‌که‌م کاروانی یارمه‌تییه‌کان گه‌یشته باشوور‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له مه‌ریوان که‌مپه‌ینی له‌و شاره راگه‌یاند.
زۆرتر بخوێنەوە »سه‌رده‌شت: له شه‌وورۆژێکدا 6 که‌س بوونه‌ته قوربانی
له ماوه‌ی شه‌وورۆژی دوێنێ دووشه‌مه‌دا له سه‌رده‌شت 2 که‌س به هۆی رووداوی هاتوچۆو هاوڵاتییه‌کیش به هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 3که‌سی تریش بریندارن.
زۆرتر بخوێنەوە »شارۆمەندێكی سنەیی بە دەستی كەسێكی سەلەفی كوژرا
شۆفیر ئۆتۆمبیلێك لە جۆری پراید بە هۆی گوێدان بە موسیقی لە نێو ئۆتۆمبیلەكەی كوژرا.
زۆرتر بخوێنەوە »شه‌ڕی خێڵه‌کی له سه‌رپێڵ زه‌هاو 8 قوربانیی لێکه‌وته‌وه
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه دوای گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی ده‌مه‌قڕه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه له سه‌ر زه‌وی کشت‌و کاڵ له ئاوایی سه‌راو زه‌هاوی سه‌رپێڵ 8هاوڵاتیی له هه‌ردوولا به ته‌قه‌ی چه‌کی راو بریندار‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کران.
زۆرتر بخوێنەوە »له سه‌رده‌شت به‌هۆی ده‌سڕێژی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی مێرمنداڵێک بووه قوربانی
شه‌وی رابردوو له ئاکامی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ئۆتۆمبیلێک له نزیک ئاوایی ده‌رماناوێ‌ی سه‌رده‌شت مێرمنداڵێک بریندار کرا.
زۆرتر بخوێنەوە »شاخه‌وانه کورده‌کان بۆ به‌رزڕاگرتنی بۆردمانی شیمیایی سه‌رده‌شت به سه‌ر ئارارات‌دا سه‌رکه‌وتن
بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی بۆردمانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت‌و ده‌وروبه‌ری ده‌یانی شاخه‌وانی کورد له شاره جیاجیاکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان شاخه‌وانییه‌کی سه‌رکه‌وتووانه‌یان به‌ره‌و شاخی ئارارات به‌ڕێوه برد.
زۆرتر بخوێنەوە »پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان له به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش بریندار بوو
پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی هێرشی داعش بۆ سه‌ر باشووری کوردستان شانبه‌شانی هێزه هاوبه‌شه‌کانی پێشمه‌رگه به‌شداریی شه‌ڕی دژ به داعش‌یان کردووه‌و له دوایین پێشڕه‌ویی پێشمه‌رگه بۆ شاری مه‌خمور پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌و حزبه بریندار بوو.
زۆرتر بخوێنەوە »تورکه‌کانی ماکۆ ناوی کوردیی ئاواییه‌کان ئه‌گۆڕن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی مه‌زرای هاوڵاتییانی کورد ئه‌که‌ن
ژماره‌یه‌ک لاوی تورکی دانیشتووی شاری ماکۆ ی پارێزگای ورمێ ناوی تورکی له‌سه‌ر ئاواییه کوردییه‌کانی ئه‌و شاره دائه‌نێن‌و هه‌ڕه‌شه له هاوڵاتییانی کوردی دانیشتووی ئه‌و ئاواییانه ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ر ناوی تورکیی دانراو له سه‌ر ئاواییه‌کاان بسڕنه‌وه باخ‌و مه‌زراکانیان ئه‌سووتێنن.
زۆرتر بخوێنەوە »دووه‌مین رووداوی هێڵی گواستنه‌وه‌ی گشتی له ئێران: سێ کابینه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێک له خه‌ت ده‌رچوو
ئه‌مڕۆ به ده‌رچوونی سێ کابینه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری مه‌شهه‌د بۆ تاران دووه‌مین رووداوی هێڵی گواستنه‌وه‌ی گشتی له ئێران دوای که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌و ڵاته روویدا.
زۆرتر بخوێنەوە »له سه‌ڵماس هێزه ئه‌منیه‌کانی کۆماری ئیسلامی رێگه‌یان له کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی شنگال گرت
دوای ئه‌وه‌ی چالاکانی شاری سه‌ڵماس له پارێزگای ورمێ به مۆڵه‌تی پێشوه‌خته‌وه هه‌وڵیان دا یارمه‌تیی خه‌ڵکی بۆ کوردانی لێقه‌وماوی شاری شنگال کۆبکه‌نه‌وه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌کانی ئه‌و شاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌و رێگرییان لێ‌کرا.
زۆرتر بخوێنەوە »