دوو شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / مافی مرۆڤ / له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندکراوه‌که‌ی ورمێ هه‌ڵپه‌سێردرا؛ سێ که‌سی تر له مهاباد سزا دران

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندکراوه‌که‌ی ورمێ هه‌ڵپه‌سێردرا؛ سێ که‌سی تر له مهاباد سزا دران

بڕیار بوو ئه‌مڕۆ چووارشه‌مه سێ به‌ندکراو له به‌ندیخانه‌ی ورمێ له سێداره بدرێن به‌ڵام به هۆی خۆشبوونی سکاڵاکه‌رێک‌و وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت‌و هه‌روه‌ها ئاماده‌نه‌بوونی سکاڵاکه‌ری تر سه‌پاندنی سزاکانیان هه‌ڵپه‌سێردرا.

به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه سزای سه‌ر سێ به‌ندکراوی کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ندیخانه‌ی ورمێ به هۆکاری ئاماده‌نه‌بوونی سکاڵاکه‌ری به‌ندکراوی کوردو هه‌روه‌ها لێخۆشبوون‌و وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ لێخۆشبوونی دوو به‌ندکراوی تورک زمانی تر که له سێداره‌دانیان بوو هه‌ڵپه‌سێردرا، یا هه‌ڵوه‌شایه‌وه.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که هه‌ر ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌کی خه‌ڵکی مهاباد به‌ناوی ئیبراهیم قه‌دیرفه‌رد به هۆی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ سیاسییه‌کان 5ساڵ زیدانیکردنی به سه‌ردا سه‌پا؛ هاوکات دوو به‌ندکراوێکی تری خه‌ڵکی مهاباد به ناوه‌کانی حسه‌ین پورمسته‌فائه‌قده‌م‌و حسه‌ین غه‌زه‌ل که پێشتر ئه‌ندامی حزبێکی کوردی بوون، هه‌ر یه‌که به 5ساڵ‌و یه‌ک‌ ساڵ‌و نیو به‌ندکردن سزا دران.

 

 

بابەتی هاوپۆل

رۆحانی؛پێم وانەبێ وڵاتێکی دیکە وەکوو ئێران لە بواری ئازادیەوە بوونی هەبێت

رۆژی چوار شەممە ١٤ ی سەماوەز دوو رۆژ بەر لە ١٦ ی سەرماوەز(١٦ اذر) “رۆژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.