ماڵەوە / کۆمەڵایەتی / سه‌رده‌شت: له شه‌وورۆژێکدا 6 که‌س بوونه‌ته قوربانی

سه‌رده‌شت: له شه‌وورۆژێکدا 6 که‌س بوونه‌ته قوربانی

له ماوه‌ی شه‌وورۆژی دوێنێ دووشه‌مه‌دا له سه‌رده‌‌شت 2 که‌س به هۆی رووداوی هاتوچۆو هاوڵاتییه‌کیش به هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 3که‌سی تریش بریندارن.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست له ماوه‌ی شه‌وی یه‌کشه‌مه‌ له سه‌ر دووشه‌مه‌و رۆژی دووشه‌مه‌، رووداوێکی هاتوچۆ له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پرایدو 3F له سه‌ر رێگه‌ی نه‌ڵاس روویداوه‌و به هۆیه‌وه دوو هاوڵاتی به ناو‌کانی محه‌مه‌د و ئومید گیانیان له ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها دوو هاوڵاتیی تریش که سه‌رنشینی 3F ه‌که بوون به برینداری گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه . تا ئێستا هۆکاری رووداوه‌که نه‌زانراوه، به‌ڵام ده‌وترێت رێگه‌ی نه‌ڵاس مه‌ترسیی بۆ رووداوی هاتوچۆ زۆره.

له لایه‌کی تره‌وه‌ دوێنێ دووشه‌مه به هۆی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی شه‌ڕ له نێوان چه‌ند هاوڵاتییه‌ک که ده‌وترێت خزمی یه‌کتر بوون دروست بووه‌و به هۆی دروستبوونی ته‌قه له نێوانیان لاوێک به ناوی رێبوار گیانی له ده‌ستداوه‌و که‌سێکی تریش بریندار بووه. ئه‌و رووداوه له گه‌ڕه‌کی ماره‌غانی بووه‌و جۆری ئه‌و چه‌که‌ی ته‌قه‌ی پێکراوه نه‌زانراوه.

بابەتی هاوپۆل

سادق لاریجانی: ئێمە لە ئێران زیندانی سیاسیمان نییە

سادق لاریجانی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئێران وێرای ڕەخنە لەو کەسانەی کە داوای ئازاد کردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.