شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دووه‌مین رووداوی هێڵی گواستنه‌وه‌ی گشتی له ئێران: سێ کابینه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێک له خه‌‌ت ده‌رچوو

ئه‌مڕۆ به ده‌رچوونی سێ کابینه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری مه‌‌شهه‌د بۆ تاران دووه‌مین رووداوی هێڵی گواستنه‌وه‌ی گشتی له ئێران دوای که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌و ڵاته روویدا.دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه دووه‌مین رووداوی گواستنه‌وه‌ی گشتی به ده‌رچوونی سێ کابینه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نه‌فه‌رگواستنه‌وه‌ی نێوان مه‌شهه‌د- تاران روویداو به هۆیه ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی بریندار بوون‌و هه‌ر سێ کابینه‌که تێک شکێنرا.

له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌ک له پارێزگای سمنانه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه رووداوه‌که له نێوان وێستگه‌کانی کانی شیرین‌و بسام‌ی ئه‌و پارێزگایه‌‌و کاتژمێر 15:45 بووه‌. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشی کردووه‌ته‌وه برینی هاوڵاتییان سووک بووه‌و دوای ئه‌وه‌ی توانراوه دوو کابینه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگرو کابینه‌ی جێگه‌ی شت‌و مه‌ک له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که جیا بکرێته‌وه‌، درێژه‌ی به رێگه‌ی داوه.

شایانی باسه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگری ده‌سکردی ئێران به 50 سه‌رنشینه‌وه به سه‌ر ناوچه‌یه‌کی پیشه‌سازی له باکووری فڕۆکه‌خانه‌ی میهراباددا به‌ربووه‌وه‌و ده‌وترێت سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی گیانیان له ده‌ستداوه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.