دوو شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / كولتوور / یه‌که‌م کاروانی یارمه‌تیی رۆژهه‌ڵات گه‌یشته باشوور؛ له مه‌ریوان‌یش که‌مپه‌ین راگه‌یه‌نرا

یه‌که‌م کاروانی یارمه‌تیی رۆژهه‌ڵات گه‌یشته باشوور؛ له مه‌ریوان‌یش که‌مپه‌ین راگه‌یه‌نرا

له درێژه‌ی به‌رفراوانبوونی که‌مپه‌ینی به هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی شنگال دوێنێ یه‌که‌م کاروانی یارمه‌تییه‌کان گه‌یشته باشوورو ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له مه‌ریوان که‌مپه‌ینی له‌و شاره راگه‌یاند.

دوێنێ دووشه‌مه یه‌که‌م کاروانی به‌هاناوه‌چوونی کوردانی شنگال له پارێزگای کرماشانه‌وه‌ به رێگه‌ی خاڵی سنووریی باشماخ گه‌یشته باشووری کوردستان‌و بڕیاره له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی مانگی سوور له کوردستان بگات به ده‌ستی لێقه‌وماوانی شنگال.

له لایه‌کی تره‌وه که‌مپه‌ینی کۆکردنه‌و‌ه‌ی یارمه‌تی بۆ کوردانی لێقه‌وماوی شنگال له مه‌ریوان‌ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له‌و شاره راگه‌یه‌نراو سه‌رچاوه‌یه‌کیش به زاگرۆس پۆستی راگه‌یاند خه‌ڵک به گه‌رمی به هانای که‌مپه‌یه‌که‌وه چوون.

شایانی باسه رۆژانی رابردوو چالاکانی شاری سه‌ڵماس دوابه‌دوای راگه‌یاندنی که‌مپه‌ینه‌که له سنه‌و کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌کان له جوانڕۆ، هه‌وڵیان دا له پارکی لاله‌ی ئه‌و شاره یارمه‌تی کۆبکه‌نه‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌کان دوای نیوکاتژمێر هه‌ڵیان کوتایه سه‌ریان‌و چادره‌که‌یان پێ کۆکردنه‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا به راگه‌یه‌نراوێک باسی له گرنگیی یارمه‌تیدان بۆ شنگال‌ کردووه‌و ژماره حه‌سابێکی بانکیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راگه‌یاندووه.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا:

“با تفەنگەکان بێدەنگ بن، منداڵێک ئەیەوێ بنوێت”
مەرگەساتە و لێقۆمانە و برسێتی قەپاڵ لە ژیان ئەگرێت و ئێمە چ ئاسان ڕاهاتووین تا کپ و بێدەنگ گوێ بگرین لە ناڵە و هاوارێ کە کەرامەتی ئینسانی و مافی ئاشتی بانگ ئەکات و ئەڵێت: مرۆڤەکان با ئاسن و ئاگر و بارووت و “تی ئێن تی” چیدی بە دەستی خۆمان بەر نەدەینە جەستەی ماندووی مرۆڤایەتی. دە با بەس بێت بە گژدا چوون و تێکهەڵچوونی ئینسانەکان. ئاشتی خوازان، مرۆڤ دۆستان و پارێزەرانی سروشت! بە داخەوە دەنگۆی شەڕ هەموو لایەکی له ئافریقا،برمه،غه زه، سووریه تا شه نگال له کوردستانی عێراقی گرتووە و ئاکامی ئەم نەریتە نەگریسە ئاوارەیی، برسییەتی، تینوەتی و لەمانە گرنگتر دابەزانی نرخ و واتاکانی کەرامەت و ئینسانییەتە. ئایا کەمتر خەمی و بێدەنگی لە هەمبەر ئازار و هاواری جەستەی هەڵپڕووزاو و ونجڕ کراوی مناڵە لێو وشک هەڵگەڕاوەکانی ئاگردووی جەنگ شایانی مرۆڤە؟ ڕیشەی تامەزرۆیی و خواستی ئاشتی بە دوور لە ڕه‌نگ و باوەڕ و جوگرافیا لە هەناوی مێژووی ئینسانییەتدایە کە ئەبێ بە هاودڵی و هاوکاری و پەروەردە نرخی پیرۆزی بدرێت تا چیتر قەڵغان لە ئینسانە بێ تاوان و بەشخۆراوەکان نەکرێت بە بەریانی گولە و بۆمب و فڕۆکە، با ژیانەوە و ڕابوون ئاراستەی مرۆڤایەتی بکەین. بەم بۆنانەو ئێمە وەکوو ئەنجومەنی سەوزی چیا، لە سەر ئەساسی بڵاوەی ئاشتی و هاندانی مرۆڤ بۆ ژیان لە گەڵ یەکتر و ژینگە بەو باوەڕەوە کە زەوی ماڵی هاوبەشی هه‌موومانه و لە سەر ئەرکی ئینسانی خۆمان بە پێویستی ئەزانین هاوکات و هاودەنگ لە گەڵ مرۆڤ دۆستان و ئاشتی خوازانی جیهان بە کۆ کردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەکانی شەنگال، یاریدەر بین تا منداڵێک لە تینوەتی، دایکێک لە برسیەتی و باوکێک لە خەم دەر بێت و موژدەی دونیایەک پڕ لە خۆشەویستی، حورمەت و ئازادی بدەین بە نەوەکانی داهاتوو و لەم ڕێگەشدا ماتڵی هەنگاوی بە ئەمەگ و یاریدەری هەموو ئێوەی ئازیزین. لەم ڕێگاشەوە لە “مانگی سووری کۆماری ئیسلامی ئێران” و “خاچی سوور” و هەموو ڕێکخراوە پێوەندیدارەکانی تر داواکارین بۆ گەیاندنی خێرایی یارمەتییەکان هاوکاری ئەنجومەنی سەوزی چیا بکەن.

 ژمارە حەساب بۆ هەناردەی دراو: 27/16574745 بانک ملت به نام انجمن سبز چیا (شماره شبا: 740120000000001657474527) شوێنی کۆ کردنه‌وه‌ی که‌ل و په‌له‌کان: مه‌ریوان شه‌قامی مه‌له‌وی کورد، ساختمان ڕۆژ، واحد 105، نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌ن سه‌وزی چیا)

بابەتی هاوپۆل

رۆحانی؛پێم وانەبێ وڵاتێکی دیکە وەکوو ئێران لە بواری ئازادیەوە بوونی هەبێت

رۆژی چوار شەممە ١٤ ی سەماوەز دوو رۆژ بەر لە ١٦ ی سەرماوەز(١٦ اذر) “رۆژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.