دوو شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / سیاسی / نوێنه‌ری ورمێ: کورده‌کان ئه‌یانه‌وێت به بیانووی گۆڕینی ناوی شه‌قامه‌کان راپه‌ڕن

نوێنه‌ری ورمێ: کورده‌کان ئه‌یانه‌وێت به بیانووی گۆڕینی ناوی شه‌قامه‌کان راپه‌ڕن

عابد فه‌تاحی نوێنه‌ری تورک زمانی ورمێ له پارلمانی ئێران هۆشداریی داوه‌ته پارێزگارو سه‌رۆکی شاره‌وانیی ئه‌و شاره ئاگایان له کورده‌کانی ورمێ بێت به بیانووی گۆڕینی ناوی کوردیی شه‌قامه‌کانی ئه‌و شاره رانه‌په‌ڕن.

له ماوه‌ی رابردوودا به‌رپرسانی پارێزگای ورمێ که زۆربه‌یان تورک زمانن له هه‌ڵمه‌تێکی نوێدا ده‌ستیان داوه‌ته گۆڕینی ناوه کوردییه‌کانی شه‌قام‌و شوێنه گشتییه‌کانی شاره‌‌و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی نوێنه‌ری چه‌ند شاری ئه‌و پارێزگایه‌و ژماره‌یه‌ک چالاکی فه‌رهه‌نگی‌و سیاسیی ورمێی لێکه‌وته‌وه؛ ناڕه‌زایه‌تیی چالاکانی ورمێ بووه هۆی ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری تورک زمانی ئه‌و پارێزگایه هۆشداریی بداته شاره‌وانی‌و پارێزگایه له راپه‌ڕینی کورده‌کان به‌و بیانووه.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی کۆماری ئیسلامی وێڕای ده‌سخۆشی له‌و هه‌نگاوه‌ی شاره‌وانی، حزبه کوردییه‌کانی تۆمه‌تبار کردووه به پشتیوانی کردنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی دوای گۆڕینی ناوی کوردی‌و فارسیی شه‌قامه‌‌کانی ورمێ بۆ تورکی وه‌رێکه‌وتووه‌و خه‌ڵکی ورمێ‌شی به پشتیوانی هه‌میشه‌یی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌و سیاسه‌ته‌کانی له‌و پارێزگایه ناساندووه.

شاره‌وانی‌و چه‌ند ناوه‌ندی ئه‌منیی پارێزگای ورمێ له سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێزی ئه‌م ساڵه‌وه ده‌ستیان کردووه به گۆڕینی ناوه کوردی‌و فارسییه‌کانی شه‌قام‌و کۆڵان‌و شوێنه‌ گشتییه‌کان‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ورمێ‌و ده‌وروبه‌ری‌و ئه‌وه‌ش له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ناڕه‌زایه‌تیی زۆرینه‌ی کوردی ئه‌و پارێزگاو شاره‌ی لێ که‌وته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

رۆحانی؛پێم وانەبێ وڵاتێکی دیکە وەکوو ئێران لە بواری ئازادیەوە بوونی هەبێت

رۆژی چوار شەممە ١٤ ی سەماوەز دوو رۆژ بەر لە ١٦ ی سەرماوەز(١٦ اذر) “رۆژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.