ماڵەوە / کۆمەڵایەتی / شه‌ڕی خێڵه‌کی له سه‌رپێڵ زه‌هاو 8 قوربانیی لێکه‌وته‌وه

شه‌ڕی خێڵه‌کی له سه‌رپێڵ زه‌هاو 8 قوربانیی لێکه‌وته‌وه

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه دوای گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی ده‌مه‌قڕه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه له سه‌ر زه‌وی کشت‌و کاڵ له ئاوایی سه‌راو زه‌هاوی سه‌رپێڵ 8هاوڵاتیی له هه‌ردوولا به ته‌قه‌ی چه‌کی راو بریندارو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کران.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست له سه‌رپێڵ زه‌هاو ه‌وه، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به هۆی کێشه له سه‌ر زه‌وی کشت‌و کاڵی دروست کردنی ماڵێک، دوو بنه‌ماڵه له ئاوایی سه‌راوزه‌هاو ی سه‌رپێڵ زه‌هاو لێیان بووه به قڕه‌و دوای گه‌وره‌بوونه‌‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ش 8که‌س له هه‌ردوولا به چه‌لکی جۆری تاپڕ بریندار کراون‌و گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌‌کانی سه‌رپێڵ‌و کرماشان.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار، له ئێستاداو دوای دووسعات له ته‌واوبوونی شه‌ڕه‌که هه‌موو برینداره‌کان براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاوایی‌و ده‌وترێت بارودۆخی 3که‌سیان به هۆی قورسیی برینه‌کانیانه‌وه ناجێیره‌و ئێسته له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی کرماشانن.

تا ئێستا نه‌زانراوه ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌کانیان کردووه هه‌موویان بریندار بوون یا که‌سی تریش له ده‌ره‌وه‌ی برینداره‌کان ته‌قه‌ی کردووه.

 

بابەتی هاوپۆل

سادق لاریجانی: ئێمە لە ئێران زیندانی سیاسیمان نییە

سادق لاریجانی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئێران وێرای ڕەخنە لەو کەسانەی کە داوای ئازاد کردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.