هه‌ینی 19 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کۆمەڵایەتی / شاخه‌وانه کورده‌کان بۆ به‌رزڕاگرتنی بۆردمانی شیمیایی سه‌رده‌شت به سه‌ر ئارارات‌دا سه‌رکه‌وتن

شاخه‌وانه کورده‌کان بۆ به‌رزڕاگرتنی بۆردمانی شیمیایی سه‌رده‌شت به سه‌ر ئارارات‌دا سه‌رکه‌وتن

بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی بۆردمانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت‌و ده‌وروبه‌ری ده‌یانی شاخه‌وانی کورد له شاره جیاجیاکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان شاخه‌وانییه‌کی سه‌رکه‌وتووانه‌یان به‌ره‌و شاخی ئارارات به‌ڕێوه برد.

له درێژه‌ی پشتیوانی بۆ قوربانیانی بۆرمانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت، شاخەوانانی سەردەشت‌و چەند شاری تر، چیای ئاڕاڕاتیان بڕی.

 به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆس، 38 کەس له شاخەوانی شارەکانی سەردەشت، رەبەت، مێراوێ، شنۆ، سەقز، پیرانشار، بۆکان، سنە، مه‌ریوان، مەهابادو بانە‌ بە بۆنەی بەرز راگرتنی یادی قوربانیانی بۆردمانی شیمیایی سەردەشت، چیای 5137 مەتری ئاrاڕاتیان لە رێکەوتی 15 تا 18ی خەرمانان ی 2714، بڕی.

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.