پێنج شه‌ممه‌ 13 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / له سه‌ڵماس هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی کۆماری ئیسلامی رێگه‌یان له کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی شنگال گرت

له سه‌ڵماس هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی کۆماری ئیسلامی رێگه‌یان له کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی شنگال گرت

دوای ئه‌وه‌ی چالاکانی شاری سه‌ڵماس له پارێزگای ورمێ به مۆڵه‌تی پێشوه‌خته‌وه‌ هه‌وڵیان دا یارمه‌تیی خه‌ڵکی بۆ کوردانی لێقه‌وماوی شاری شنگال کۆبکه‌نه‌وه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌کانی ئه‌و شاره‌وه هه‌ڕه‌‌شه‌و رێگرییان لێکرا.

دوای شاری جوانڕۆ، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه شاری سه‌ڵماس‌ی پارێزگای ورمێ‌ش که‌مپه‌ینی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی شنگال‌ی تێدا راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌کی کورت له کۆکردنه‌وه‌ی هاوکارییه‌که، ناوه‌نده ئه‌منیه‌کانی ئه‌و شاره چوونه شوێنه‌که‌و پێیان کۆکردنه‌وه‌.

به گوێر‌ه‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس‌ پۆست ئه‌و که‌مپه‌ینه له پارکی لاله‌ی سه‌ڵماس‌و له لایه‌ن چه‌ند خوێندکارو که‌سایه‌تیی شاری سه‌ڵماس رێکخراوه‌و که‌سێک له‌و چالاکانه‌ش ئه‌ندامی مانگی سوری شاره‌که‌یه‌و شاره‌زای رێوشوێنه یاساییه‌که، به‌ڵام ئه‌وان نازانن له به‌ر چ هۆکارێک رێگرییان لێکراوه.

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه بڕیار بووه دوای کۆکردنه‌وه‌ی ئارمه‌تییه‌کان به رێگه‌ی مانگی سووری ورمێ بگه‌یه‌نرێته ده‌ست لێقه‌وماوانی شنگال به‌ڵام به‌رپرسانی پارێزگای ورمێ رێگرییان له‌و هه‌ڵمه‌ته کردووه.

بابەتی هاوپۆل

سەپاندنی حوکمی شەش ساڵ زیندان بە سەر پارێزەرێکی کورد

پارێزەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری تاران حوکمی ٦ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.