خاوه‌ن شیرنی خانه‌یه‌ک له ورمێ به ناوی سه‌لام ئه‌حمه‌دی به هۆی نه‌گۆڕینی ناوی دووکانه‌که‌ی (لاوان) و هه‌روه‌ها بینینه‌وه‌ی شیرینییه‌ک له شێوه‌ی ئاڵای کوردستان له کامپیوتێره‌که‌ی له لایه‌ن ئیتلاعات‌ی ورمێ‌وه ده‌ستبه‌سه‌رو دواتر ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره کرا.
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
ئێران به‌ندکراوانی تۆمه‌تبار به یارمه‌تیدانی داعش به پاره ئازاد ده‌کات
سێ تۆمه‌تباری کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ داعش له پارێزگای ورمێ که دوانیان خه‌ڵکی باشووری کوردستانن، دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ داوای زه‌مانه‌تی 100ملیۆن تمه‌نییان کردووه بۆ هه‌ریه‌که‌یان.
زۆرتر بخوێنەوە »کچێکی تر له کامیاران بووه قوربانیی ناموس کوژی
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ کچێکی تر له کامیاران به هۆی گومانی پێوه‌ندیی له گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر له لایه‌ن براکه‌یه‌وه کوژرا.
زۆرتر بخوێنەوە »هێزه‌کانی کۆمه‌ڵه به هۆی فشاری کۆماری ئیسلامی له شه‌ڕی داعش گه‌ڕێنرانه‌وه ناوه‌نده‌کانی خۆیان
له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینیی رابردووه‌وه ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی هه‌ردوو باڵی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان‌و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ بۆ به‌شداریکردنی شه‌ڕ دژ به داعش چوبونه ناوچه‌ی نادرئاوای رۆژئاوای که‌رکوک، به‌ڵام به هۆی گوشاره‌کانی کۆماری ئیسلامی دواجار ناچار کران سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌مه هێزه‌کانیان بکشێننه‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »له ئێران یارمه‌تی بۆ چەكدارانی داعش كۆده‌كرێته‌وه
له شاری ره‌فسه‌نجان ئێران یارمەتی دارایی بۆ چه‌كدارانی داعش كۆده‌كرێته‌وه.
زۆرتر بخوێنەوە »وێنە.. هێزێکی پێشمەرگەی كۆمەڵە بەشداری بەرەكانی شەڕ دژی داعش دەکەن
رۆژی هەینی رابردوو هێزێک لە پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌و شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش رەوانەی بەرەكانی شەڕ كران.
زۆرتر بخوێنەوە »بەندکراوێک له به‌ندیخانه‌ی ورمێ له سێداره درا (نوێکراوەتەوە)
دوێنێ سێشه‌مه چوار به‌ندکراوی به‌ندیخانه‌ی ورمێ گوازراونه‌ته‌وه بۆ ژووره تاکه‌که‌سییه‌کان‌و به پێی زانیارییه‌کان بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له سێداره بدرێن. بە پێی تازەترین هەواڵ یەکێک لەو بەندکراوانە ئەمرۆ لەسێدارەدرا.
زۆرتر بخوێنەوە »داعش رۆژنامه‌نووسێکی ئامریکایی سه‌ربڕی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینی یه‌کێکی تریش ئه‌کات
دوێنێ سێشه‌مه، چه‌کدارانی داعش فۆتۆژورناڵیستی ئامریکایی جێیم رایت فوڵی یان له وڵامی بۆردمانی پێگه‌کانیان له عێراق سه‌ربڕی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینی دیلێکی تری رۆژنامه‌نووسیشیان کردووه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی بۆردمانه‌کانی ئامریکا.
زۆرتر بخوێنەوە »سیمین بێهبه‌هانی کۆچی دوایی کرد
سیمین بێهبه‌هانی که‌سایه‌تیی ناسراوی فارس‌و شاعیری ناسراوو چالاکی فه‌رهه‌نگیی ئێرانی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 28گه‌لاوێژ له تاران به هۆی نه‌خۆشینه‌وه کۆچی دوایی کرد.
زۆرتر بخوێنەوە »کرێکارێک به هۆی لێدانی کارمه‌ندانی شاره‌وانیی تاران گیانی له‌ده‌ستدا
دوای حه‌فته‌یه‌ک به سه‌ر برینداربوونی کرێکارێکی تارانی به هۆی لێدانی له لایه‌ن چه‌ند کارمه‌ندی شاره‌وانی له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »له بۆکان به ناوی شنگال‌ه‌وه یارمه‌تی ده‌خرێته حه‌سابی سپای پاسداران
به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی له شاری بۆکان به سوود وه‌رگگرتن له هه‌لی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی خه‌ڵکی بۆ لێقه‌وماوانی شنگال، هه‌وڵی ره‌وانه‌کردنی پاره‌و یارمه‌تییه خه‌ڵکییه‌کان بۆ غه‌زه ئه‌ده‌ن.
زۆرتر بخوێنەوە »مه‌ریوان پێشه‌نگی یارمه‌تیدانه به شنگال
له ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته‌ی رابردوودا که‌مپه‌ینی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ کۆبانی‌و شنگال له زۆربه‌ی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵات رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له پێداویستییه سه‌ر‌ه‌تاییه‌کانی بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه دابین کرد‌و تا ئێستاش شاری مه‌ریوان به کۆکردنه‌وه‌ی بڕی 150ملیۆن تمه‌ن یارمه‌تی سه‌رتۆپی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاته.
زۆرتر بخوێنەوە »کاربه‌ده‌ستانی ئێران بۆ مناڵانی شیناوێ: ‘کاسبی به خۆتانه‌وه مه‌که‌ن’
سه‌رله‌به‌یانیی سێشه‌مه‌ی رابردوو منداڵانی قوربانیی شیناوێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان له ناڕه‌زایه‌تیی به نیوه‌کردنی بیمه‌ی خوێندکارانی کچ له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی سه‌رکۆماری له تاران ده‌ستیان دایه مانگرتن، به‌ڵام نه‌ته‌نیا به ئه‌رێنی و‌ڵامیان نه‌درایه‌وه به‌ڵکو پێیان وتوون به‌و کارانه ‘کاسبی به خۆیانه‌وه نه‌که‌ن’.
زۆرتر بخوێنەوە »به‌هاناوه چوونی لێقه‌وماوانی شنگال له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رده‌وامه+ وێنه
له ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردوودا‌و دوای لێقه‌ومانی خه‌ڵکی شنگال، جه‌ماوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له زۆربه‌ی شاره‌کان ده‌ستیان داوه‌ته کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری‌و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کان.
زۆرتر بخوێنەوە »نامەی ناڕەزایی ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە سەبارەت بە دەركردنەكانی ئەم دواییە
لەنامەیەكدا لە ژێرناوی “وەڵامی ڕەخنە بە تەسفیەیی حیزبی درایەوە!” ژمارەیەك لە ئەندامانی پێشووی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، بەبۆنەی دەركردنی ژمارەیەك لە ئەندامانی پێشووی كۆمیتەی ناوەندی، رەخنەیەكی توند ئاراستەی سەركردایەتی ئەو حیزبە دەكەن.
زۆرتر بخوێنەوە »بانگه‌وازی ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان بۆ یارمه‌تیی کوردانی شنگال
‘هیچ کاره‌ساتێک گه‌وره‌تر له شه‌ڕ و ئاواره و برسیکردنی ئینسانه‌کان نییه!’ ئه‌وه سه‌ردێڕی بانگه‌وازێکه که تێیدا دوانزه رێکخراوی مه‌ده‌نیی مه‌ریوان داوان له خه‌ڵکی ئه‌و شاره کردووه به هانای لێقه‌وماوانی شنگال‌ه‌وه بچن.
زۆرتر بخوێنەوە »