یه‌ك شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / ئێران / له‌ ئێران یارمه‌تی بۆ چەكدارانی داعش كۆده‌كرێته‌وه‌
چەکدارانی داعش

له‌ ئێران یارمه‌تی بۆ چەكدارانی داعش كۆده‌كرێته‌وه‌

له‌ شاری ره‌فسه‌نجان ئێران یارمەتی دارایی بۆ چه‌كدارانی داعش كۆده‌كرێته‌وه‌.

بەپێی هەواڵێكی هەواڵنێری “ئیسنا”، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌  نوێنه‌ری  شاری رەفسەنجان  له‌ مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتراست كرده‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی مەجلیسدا له‌وباره‌یه‌وه‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

بەپێی هەواڵەكە حسێن ئازین نوێنه‌ری شاری ره‌فسه‌نجان له‌ مەجلیسی شۆرای ئێران له‌ به‌شێك له‌ وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی ئه‌فغانی له‌ شاری ره‌فسه‌نجان نیشته‌جێن و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تین بۆ گروپی چه‌كدارانی داعش.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ داعش له‌ناو ئێران زه‌نگێكی مه‌ترسییه‌ و ده‌بێ رێگری لێبكرێت.

لێدوانی ئەم نوێنەرەی مەجلیسی شۆرا لەكاتێكدایە كە ماوەی چەندین ساڵە گروپە توندڕەوە ئیسلامییەكان بە بەرچاوی دەزگا سیخوری‌و سەركوتگەرەكانی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی خەریكی چالاكی‌و خۆبەهێز كردنن‌و لەماوەی رابردووشدا توندڕەوە ئیسلامییەكانی لایەنگری داعش لە شارەكانی كوردستان بە ئاشكرا‌و بەبەرچاوی پۆلیس‌و ئیتلاعاتەوە هەڕەشەیان لەخەڵك كردوە.

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.