چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

کرێکارێک به هۆی لێدانی کارمه‌ندانی شاره‌وانیی تاران گیانی له‌ده‌ستدا

دوای حه‌فته‌یه‌ک به سه‌ر برینداربوونی کرێکارێکی تارانی به هۆی لێدانی له لایه‌ن چه‌ند کارمه‌ندی شاره‌وانی له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ستدا.به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ دووشه‌مه‌ی رابردوو کرێکارێکی تارانی به ناوی ‘عه‌لی چراغی’ به هۆی ناکۆکی له لایه‌ن چه‌ند کارمه‌ندی شاره‌وانیی گه‌ڕه‌کی تهران پارس دراوه‌ته به‌ر لێدان‌و دوای حه‌فته‌یه‌ک مانه‌وه له نه‌خۆشخانه به هۆی قورسیی برینه‌که‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه.

 ئه‌بولفه‌زل چراغی کوڕی ته‌مه‌ن 14ساڵانی ئه‌و کرێکاره رایگه‌یاندووه رۆژی رووداوه‌که له لایه‌ن چه‌ند کارمه‌ندی شار‌ه‌وانییه‌وه به باوکیان وتووه ده‌ست به سه‌ر ئۆتومبیله‌که‌یدا ئه‌گرن، دواتر لێیان بووه‌ به شه‌ڕو به جارێک ئه‌و چه‌ند کرێکاره به قورسی له‌و کرێکاره‌یان داوه. دواجار کرێکارێک به ‘په‌نجه بوکس’ به سه‌ری ئه‌و کرێکاره‌یدا کێشاوه‌و به به‌رچاوی کوڕه‌که‌یه‌وه دوای لێدانێکی قورس به‌ برینداری به جێیان هێشتووه.

 ده‌وترێت له کاتی لێدانی ئه‌و کرێکاره‌دا ده‌یان رێبوار رووداوه‌که‌یان بینیوه‌و له کاتی تۆمارکردنی سکاڵاکه‌دا 11 هاوڵاتیی وه‌ک شایه‌تحاڵ ئاماده‌ بوون چۆنیه‌تیی رووداوه‌که بگێڕنه‌وه.

 له‌و باره‌وه ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تیی پارلمانی ئێران شاره‌وانیی تارانی به تاوانبار زانیوه‌و رایگه‌یاندووه ئه‌وه‌ یه‌که‌م جار نییه کارمه‌ندانی شاره‌وانی به شێوه‌ی لاتانه خه‌ڵک بده‌نه به‌ر لێدان. له لایه‌کی تره‌وه شاره‌وانیش خۆی به به‌رپرس نه‌زانیوه‌و به‌رسایه‌تیی ئه‌و رووداوه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی په‌یمانکاری شاره‌وانی.

 ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتییان له لایه‌ن کارمه‌ندانی شاره‌وانییه‌کان له ئێران سووکایه‌تییان پێ ئه‌کرێت‌و ئه‌درێنه به‌ر لێدان‌و توندوتیژی راسته‌وخۆ، بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی راسته‌وخۆو بردنی شت‌و مه‌ک‌و رووخاندنی ماڵ‌و دووکانی بێ مۆڵه‌تیان بێت.

وێنه: بنه‌ماڵه‌ی قوربانی

ledan1

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.