یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2024

خاوه‌ن شیرینی خانه‌یه‌ک له ورمێ به تۆمه‌تی نه‌گۆڕینی ناوی کوردیی دووکانه‌که‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکرا

خاوه‌ن شیرنی خانه‌یه‌ک له ورمێ به ناوی سه‌لام ئه‌حمه‌دی به هۆی نه‌گۆڕینی ناوی دووکانه‌که‌ی (لاوان) و هه‌روه‌ها  بینینه‌وه‌ی شیرینییه‌ک له شێوه‌ی ئاڵای کوردستان له کامپیوتێره‌که‌ی له لایه‌ن ئیتلاعات‌ی ورمێ‌وه ده‌ستبه‌سه‌رو دواتر ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره کرا.به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست له رۆژانی رابردووداو له‌گه‌ڵ چڕکردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌وتی سڕینه‌وه‌ی ناوه کوردییه‌کان به سه‌ر دووکان‌و شه‌قام‌و بازاڕی ناوشارو پارێزگای ورمێ، هێزه ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی سه‌ردانی شیرینی فرۆشیی ‘لاوان’یان کردووه له‌و شاره‌و داوایان لێکردووه ناوی دووکانه‌که‌ی بگۆڕێت که ناوبراو داواکارییه‌که‌ی جێبه‌جێ نه‌کردوون‌و به‌و هۆیه‌وه هێزه‌ ئه‌منییه‌کان هه‌ڵیان کوتاوه‌ته‌وه سه‌ر دووکانه‌که‌ی‌و له کاتی پشکنینی کامپیوتێره‌که‌ی وێنه‌ی که‌یکێکیان بینیوه که 2ساڵ پێشتر له شێوه‌ی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان بۆ رێوڕه‌سمێک دروست کراوه‌و دوای بینینی ئه‌و وێنه‌، خاوه‌ن شیرینی خانه‌که به هه‌ردوو تۆمه‌ته‌که ده‌ستبه‌سه‌رو دوای چه‌ند رۆژ مانه‌وه له ئیتلاعات ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره کراوه.

شایانی باسه له ماوه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا گه‌ڕان‌و پشکنینی دووکان‌و بازاڕی کورده‌کانی ورمێ له لایه‌ن ناوه‌نده کولتوری‌و ئه‌منییه‌کانی ئه‌و شاره‌وه که زۆربه‌یان تورک زمانن به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا ناوی چه‌ند گه‌ڕه‌ک‌و شه‌قام‌و فرۆشگای هاوڵاتیانی کوردی ورمێ  به زۆر گۆڕدراوه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.