دوو شه‌ممه‌ 27 ئایار 2019
ماڵەوە / جیهان / داعش رۆژنامه‌نووسێکی ئامریکایی سه‌ربڕی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینی یه‌کێکی تریش ئه‌کات

داعش رۆژنامه‌نووسێکی ئامریکایی سه‌ربڕی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینی یه‌کێکی تریش ئه‌کات

دوێنێ سێشه‌مه، چه‌کدارانی داعش فۆتۆژورناڵیستی ئامریکایی جێیم رایت فوڵی یان له وڵامی بۆردمانی پێگه‌کانیان له عێراق سه‌ربڕی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینی دیلێکی تری رۆژنامه‌نووسیشیان کردووه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی بۆردمانه‌کانی ئامریکا.

به گوێره‌ی تویتێره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و پشتڕاست کردنه‌وه‌ی سایتی دێیلی میل، دوێنێ سێشه‌مه چه‌کدارانی داعش دیلێکی فۆتۆژورناڵیست‌ی به ره‌گه‌ض ئامریکاییان به ناوی جێین رایت فولی له کاردانه‌وه‌ به به‌رده‌وامیی بردمانی پێگه‌کانیان له لایه‌ن فڕۆکه شه‌‌ڕکه‌ره‌کانی ئامریکاوه سه‌ربڕی‌و هاوکات هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان کردووه جوێڵ ساتڵاف رۆژنامه‌نووسی دیلی تری ئامریکایی سه‌رئه‌بڕن.

جێیم فولی رایت پێش سه‌ربڕینی له ڤیدیۆیه‌کی کورتدا داوای له ئۆباما کردووه کۆتایی به کرده‌وه سه‌ربازییه‌کان دژ به داعش له عێراق بهێنێت.

شایانی باسه جێیم فولی رایت له رێکه‌وتی 22نۆڤامبری 2012وه له سوریه به دیل گیرابوو. جوێڵ ساتڵاف یش فۆتۆژورناڵیستی تره که له ناوچه‌یه‌کی سوریه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌و ئێسته مه‌ترسی سه‌ربڕینی لێ ئه‌کرێت. داعش مه‌رجی رزگاربوونی رۆژنامه‌نووسی دووه‌می بۆ راگیرانی بۆردمانی هه‌وایی هێزه‌کانیان گێڕاوه‌ته‌وه له لایه‌ن ئامریکاوه.

بابەتی هاوپۆل

گیان لە دەستدانی دوو کۆڵبەر لە ورمێ

ڕۆژی یەک شەممە دوو کۆڵبەری کورد، خەڵکی ناوچەی تەرگەوەر، لە کاتی پەڕانەوە لە ڕووباری “جێرمێ” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.