سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

بەندکراوێک له به‌ندیخانه‌ی ورمێ له سێداره‌ درا (نوێکراوەتەوە)

دوێنێ سێشه‌مه چوار به‌ندکراوی به‌ندیخانه‌ی ورمێ گوازراونه‌ته‌وه بۆ ژووره تاکه‌که‌سییه‌کان‌و به پێی زانیارییه‌کان بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له سێداره بدرێن. بە پێی تازەترین هەواڵ یەکێک لەو بەندکراوانە ئەمرۆ لەسێدارەدرا.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست له به‌ندیخانه‌ی ورمێ‌وه دوێنێ سێشه‌مه چوار به‌ندکراو به ناوه‌کانی یاشار، کمال خالدی خه لکی سه‌لماس، ستار عه‌لیپور خه‌ڵکی میاندواوو هه‌روه‌ها محه‌مه‌د مه‌حمودی خه ڵکی سه‌رده شت.

ده‌وترێت محه‌مه‌د ئه‌و به‌ندکراوه‌یه که چه‌ند رۆژ پێشتر گوازراوه‌ته‌وه بۆ ژووری تاکه‌که‌سی‌و پێشتریش جارێک هه‌وڵی له سێداره‌دانی درابوو، به‌ڵام دوای 19خوله‌ک مانه‌قه به سێداره‌که‌وه گیانی به به‌ردا هاته‌وه‌و رزگاری بوو، پاش ئه‌وه‌ش بڕیاری له سێداره‌دانی یه‌کلایی بووه‌وه که به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی سکاڵاکه‌ره‌که‌ی دواکه‌وت، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر سزاکه‌ی جێبه‌جێ بکرێت بۆ جاری سێیه‌مه له سێداره‌دانی به سه‌ردا بسه‌پێت.

کەمێک پێش ئێستا سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند یاشار عەلی خانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە درا و سێ کەسەکەی دیکە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترانەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.