یه‌ك شه‌ممه‌ 16 ئازار 2025

هەواڵ

دەربڕینی پشتیوانیی چالاكانی “سنە” لە زیندانیانی مانگرتووی “ورمێ”

ژمارەیەك لە چالاكان و تێكۆشەرانی شاری “سنە” بە هەڵكردنی پلاكارد پشتیوانی خۆیان لە مانگرتنی گشتیی رۆژی دووشەممە و هەروەها مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی “ورمێ” راگەیاندوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

ناڕەزایی و مانگرتنی كامیۆنەكانی سنووری “مەریوان _ باشماخ”

لە ئاكامی دابەزینی سەهمیەی گازۆئیل بۆ كامیۆنە باربەرەكانی سنووری “مەریوان _ باشماخ” شۆفیری ئەو كامیۆنانە بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین، لە گواستنەوەی كەلوپەلەكان لەو سنوورەدا خۆدەبوێڕن.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیاتر لە 60 حیزبی هەر چوار پارچەی كوردستان پشتیوانی لەزیندانیانی سیاسی ورمێ دەكەن

لەكۆبوونەوەیەكی حیزبە كوردستانییەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان كە ئەمرۆ لە شاری هەولێر لەباشوری كوردستان بەڕێوەچوو، سەرجەمیان پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ راگەیاند.

زۆرتر بخوێنەوە »

“كۆمەڵە و دیموكرات”پشتیوانی لە مانگرتنی گشتیی لە كوردستان دەكەن

مانگێك بەسەر مانگرتنی 29 بەندكراوی سیاسی كورد لە بەندیخانەی “ناوەندی ورمێ “دا تێدەپەڕیت. بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدایی رووداو تا ئیستاش 28 كەس لە زیندانیانی مانگرتوو لەسەر مانگرتنیان بۆ وەدیهاتنی داواكانیان بەردەوامن.

زۆرتر بخوێنەوە »

سەرچاوەیەكی ئاگادار: زیندانیانی سیاسی مانگرتنەكەیان نەشكاندوە

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ مانگرتنەكەیان نەشكاندوە‌و سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی زیندان، تا جێبەجێكردنی هەموو داواكارییەكانیان زیندانیانی سیاسی لەمانگرتن بەردەوام دەبن. سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆخی زیندانیانی سیاسی مانگرتووی بەندیخانەی ورمێ بە زاگرۆس پۆستی رایگەیاند: بەپێچەوانەی ئەو هەواڵانەی كە هەندێك ناوەند بڵاویانكردوەتە كە گوایە زیندانیانی سیاسی مانگرتنەكەیان شكاندوە، مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بەردەوامە‌و بەرپرسانی زیندانیش تا ئێستا 6 كەس لە بەندكراوانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

400 كەس لە 900 زیندانیی سیاسی لە ئێران، كوردن

22كۆمەڵە و رێكخراوی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ لە راگەیێندراوێكدا داوا لە حكومەتی كۆماری ئیسلامی دەكەن، كە هەرچی زووترە بە دەنگ داواكاری زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ بچێ، كە ماوەی مانگێكە دەستیان بە مانگرتن كردووە و دۆخی تەندروستییان لە مەترسیدایە. هەروەها داوا لە حكومەتی ئێران دەكەن كە بە دۆسێی ئەو زیندانیانەدا بچێتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »