شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2023

7 بەندكراوی مانگرتووی بەندیخانەی ورمێ رەوانەی نەخۆشخانە كران

پاش تیپەڕبوونی مانگێك بەسەر مانگرتن لەخواردنی زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ 7 كەس لەم بەندكراوانە بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییان بۆ نەخۆشخانە گوسترانەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند: 7 بەندكراوی سیاسی زیندانی ورمێ كە ماوەی مانگێكە مانیان لەخواردن گرتووە بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییان رەوانەی نەخۆشخانە كران.

بەپێی سەرچاوەكە ئەو بەندكراوانە فشاری خوێنیان لە ژێر 7 ‌و 8 دابووە‌و گیانیان لەمەترسیدا بووە‌و بەپەلە چارەسەر پزیشكییان بۆكراوە‌و سرۆمی خۆراكییان لێ بەستراوە.

بەپێی زانیارییەكان بەهۆی مانگرتنی یەك مانگەی زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ سەرجەمیان كێشان بەشێوەیەكی ترسناك دابەزیوە‌و باری تەندروستییان لەمەترسیدایە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.