پەرەسەندنی دیاردەی دزیی لە گوندێكی سەر بە شاری “سەقز”

دیاردەی دزیی كردن لە گوندێكی سەر بە شاری “سەقز” بە ئاستێكی زۆر نیگەرانی لای خەڵك دروست كردووە.

بە پێ هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، پەرەسەندنی دیاردەی دزیی كردن لە گوندێكی سەر بە شاری “سەقز” بە ناوی “كەمەنتو” نیگەرانی لای خەڵكی ئەو گوندە ساز كردوەو.

جەوترَ، لە ماوەی رابردوودا تا ئێستا چەندین جار سروەت و سامان و ئاژەڵی ماڵیی هاوڵاتانی دانیشتووی ئەو گوندە لەوانە: “هاشم، غەفور، حاجی حەمە، سەعید و …” لە لایەن كەسانی نەناسراو دزراون.

دانیشتووانی گوندی “كەمەنتوو” وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو دۆخە باس لەوە دەكەن، كە گەرچی رێگای ئەو ئاوایە خۆش و ئاوەدان و قیرتاو كراوە، بەڵام رۆژانە بە دەیان ئۆتۆمبیل بە بیانووی فرشتنی كەلوپەل سەردانی ئەو گوندە دەكەن و ئاماری دۆخەكە لە لای هاوڵاتیان وەردەگرن.

بەدواداچوونی دانشتووانی گوندی كەمەنتوو، لە لایەن كابرەدەستان و هێزە نیزامیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بە كەمترخەمی سەیر دەكرێت و تا ئێستا چەندین جار كەلوپەل و ئاژەڵی ئەو هاوڵاتیانە لە لایەن كەسانی نەناسراو دزارەوە و ئەم دۆخەش وایكردووە، كە ماوەی مانگێكە خەڵكی گوندەكە خۆیان شەوانە و بە نۆبەتی نیگابانی و حەرەسیات دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.