چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

“كۆمەڵە و دیموكرات”پشتیوانی لە مانگرتنی گشتیی لە كوردستان دەكەن

مانگێك بەسەر مانگرتنی 29 بەندكراوی سیاسی كورد لە بەندیخانەی “ناوەندی ورمێ “دا تێدەپەڕیت. بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدایی رووداو تا ئیستاش 28 كەس لە زیندانیانی مانگرتوو لەسەر مانگرتنیان بۆ وەدیهاتنی داواكانیان بەردەوامن.

داواكاری زیندانیانی مانگرتوو بریتیە لە جیاكرانەوەیان لەو بەندكراوانەی دیكە، كە لەسەر تاوانی دیكە وەك مادەی هۆشبەر و مرۆڤ كوژیەوە گیراون. داواكارییەك كە تا ئێستا نەهاتووەتە دی .

لەو پەیوەندییەدا ژمارەیەك لە چالاكوانانی سیاسی و مەدەنی و خوێندكاری رۆژهەڵاتی كوردستان داوایان لەسەرجەم هاونیشتمانیانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردووە كە ڕۆژی دووشەممۆ، ڕێكەوتی ١ی بەفرانبار واتە 22ی دێسامبر مانگرتنی سەرانسەری بۆ پشتگیری و كۆدەنگی لەگەڵ بەندیە سیاسیەكانی بەندیخانەی ورمێ بەرێوەبەرن .

ئەوەش كاردانەوەی حیزبەكانی رۆژهەلاتی كوردستانی لێكەوتەووە.

 “رەزا كەعبی” جێگری سیكرتێری گشتی كۆمەڵەی زەحەتكێشانی كوردستان ،لەو بووارەوە بە رووداوی گوت ” پاڵپشتی لە داخوازی و ئیرادەی گەلی كورد دەكەین و ،كار و كردەوەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسانی زیندانی ورمێ مەحكوم دەكەین دەكەین . ئێمە پاڵپشتی لەو بڕیارەی چالاكڤانانی مەدەنی و سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەین بەدەم داواكارییەكەیان بچن و رۆژی دووشەممە مانگرتنی گشتیی بەرێوەبەرن .

“فاروق بابامیری” جێگری سیكرتێری گشتی كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحەتكێشانی كوردستانی ئێران ،سەبارەت بە داخوازی چالاكڤانانی سیاسی و مەدەبی بۆ بەرێوە بردنی مانگرتنی گشتی دەڵێت ” ئێمە پشتیوانی لە بڕیاری كۆمەڵگای مەدەنی دەكەین و پێمانوایە ئەو هەڵەوێستەی ئەوان نیشان لە هۆشیاری كۆمەڵگای كوردستانە ، داواكارین لە خەڵكی كوردستان كە بەدەم داواكاری چالاكڤانانی مەدەنییەوە بچن و رۆژی دووشەممە مانگرتنی گشتی بەرێوەبەرن و بەهەر شێوەیەك دەتوانن بەرئەنگاری سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی ببنەوە .

“تەیمور مستەفایی” ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەو بووارەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ” ئێمە پاڵپشتی لە هەر حەرەكەتێكی مەدەنی دەكەن كە بتوانی پاشە كشە بە كۆماری ئیسلامی بكات و ویست و داخوازییەكانی زیندانیانی سیاسی و خەڵكی كوردستان وەدی بێنێت .

“مستەفا مەولوودی” جێگری سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان لەو پەیوەندییەدا بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت ” ئێمە لە رۆژی یەكەمەوە پاڵپشتیمان لە زیندانیانی سیاسی مانگرتووی بەندیخانەی ورمێ كردووە و دەیكەین،ئەگەرچی پێمانوایە زەمینەی بەرێوەبەردنی مانگرتنی گشتی نەرەخساوە ، بەڵام رێز لە ئیرادەی گەل دەگرین و پشگری خۆمان بۆ زیندانیای مانگرتووی بەندیخانەی ورمێ دوپات دەكەینەوە .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.