هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

%2.5 ی خوێندكارانی ئێران مادەی هۆشبەر بەكاردەهێنن

ستادی بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەكان لەبارەی توشبوونی خوێندكاران بە مادەهۆشبەر لە ئێران دەڵێ: زیاتر لە 2.5%ی خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران ماددەی هۆشبەرە بەكاردێنن.

بەڕێوەبەری دەفتەری لێكۆڵینەوەو فێركردنی “ستادی بەرەنگاربوونەی مادە هۆشبەرەكان”، ڕێژی بڵاوبوونەوەو بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە نێو خوێندكارانی سەدی 2.5 ڕاگەیاندوەو دەلی كچانی خوێندكار زیاتر ڕوویان لە مادەی بزوێنەر كردوەو خوێندكارانی كوڕیش زۆرتر ماددەی هۆشبەری هێرۆئین و شیشە بەكار دێنن.

لە لایەكی دیكەوە، “عەلیڕەزا جزینی” جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ستادی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان دەڵێ: لە ماوەی 8 مانگی ڕابردوودا لە ئێران 1762 كەس بە هۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر گیانیان لەدەست داوە و 348 تۆن مادەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە زۆربەی هەرە زۆری خەڵكی ئێران لەسەر ئەو بڕوایەدان، كاربەدەستانی خودی كۆماری ئیسلامی لە قاچاخ و بڵاوكردنەوەی مادەهۆشبەرە لە نێو هاوڵاتیان دەستیان هەیە و زۆر جاریش خەڵكانێك دەكەنە مۆرەی سووتاو و بە بیانوی بازگانی بە مادەهۆشبەرەكان لە سێدارەیان دەدەن.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.