دوو شه‌ممه‌ 16 ته‌مموز 2018
ماڵەوە / هەواڵ (پەڕە 263)

هەواڵ

گیان لەدەستدانی 7 كرێكار بەهۆی رووداوی هاتوچۆ

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی ئاوایی هەجیج لە ناوچەی هەورامان، 7 كرێكار سەدی داریان گیانیان لەدەستدا. بەپێی راپۆرتەكان پاشنیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە 20ی خەزەڵوەر بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ، لەسەر رێگای ئاوایی هەجیج لەناوچەی هەورامان، بەهۆی وەرگەرانی ماشین، 7 كرێكاری سەدی داریان گیانیان لەدەستدا‌و 2 كەسی دیكە لە 9 سەرنشینی ماشینەكە برینداربوون. بەپێی ئەو راپۆرتە بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە‌و سەرجەمی ئەو كرێكارانە خەڵكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

شۆرای شاری مه‌ریوان بینای ناوه‌ندی کولتووری- هونه‌ریی ڤه‌ژین داگیر دەكات

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ١٩ خه‌زه‌ڵوه‌ر شۆرای شاری مه‌ریوان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریداوه بینای ناوه‌ندی کولتووری- هونه‌ریی ڤه‌ژین داگیربکات‌. ناوه‌ندی ڤه‌ژین، ناوه‌ندێکی کولتووری- هونه‌رییه‌و له لایه‌ن لاوان‌و خوێندکارو مامۆستایانی مه‌ریوانه‌وه خۆبه‌خشانه به‌ڕێوه‌ئه‌برێت‌و کلاس‌و خولی فێربوونی زمانی کوردی‌و فه‌لسه‌فه‌و کۆمه‌ڵناسی‌و موزیک‌و چه‌ند بابه‌تی تری تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م ناوه‌نده له زستانی ساڵی ١٣٨٢ دا له لایه‌ن پێنج چالاکی مه‌ده‌نی‌و مامۆستای هونه‌ره‌وه دامه‌زراوه‌و به درێژایی …

زۆرتر بخوێنەوە »

هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كورد له‌ له‌نده‌ن بەرێوەدەچێت

بڕیارە رۆژانی (15 بۆ 24)ی ئەم مانگە لە شاری لەندەن، بە ئامادەبونی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی فیلمسازیی كوردی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ فیلمی سینه‌مایی، هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ دو سینه‌مای به‌ناوبانگی له‌نده‌ن ده‌ستپێبكات. بڕیارە لەو فیستیڤاڵەدا فیلمی (درێژ، به‌ڵگه‌نامه‌یی، كورته‌فیلم و ئەنیمه‌یشن) لە سینەماکانی (هه‌كنی پیكچه‌رهاوس) و (وێستبۆرن ستودیۆز)دا نمایشبکرێت. له‌ فێستیڤاڵەكه‌دا (121) فیلمی سینەمایی نمایش ده‌کرێت کە لەنێویاندا (23) فیلمی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆخێكی نائاسایی رانەگەیەنراو لە دیواندەرە بەڕێوەدەچێت

هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لەشاری دیواندەرەو دەوروبەری بەشێوەیەكی بەرچاو كۆنترۆڵی هاتوچۆی لەناوشار‌و دەرەوەی شار دەكەن. بەپێی زانیارییەكانی “زاگرۆس پۆست” لەپاش لەسێدارەدانی هەڵسوڕاوانی سیاسی لەگرتووخانەكانی كۆماری ئیسلامی‌و، ناڕەزایی خەڵكی كوردستان بەم كردەوەیە، لەزۆربەی شارەكانی كوردستان دۆخێكی نائاسایی رانەگەیەنراو بەڕێوەدەچێت. بە پێی شایەتحاڵەكان ئەمرۆ دووشەممە‌و چەند رۆژی رابردووش، هێزە ئەمنییەكانی رژیمی ئیسلامی، رێگاكانی هاتوچۆی ناوشار‌و دەرەوەی شاری دیواندەرە كۆنترۆڵ دەكەن‌و بەشێوەیەكی چڕ‌وپڕ داوای …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ باڵا: پارتی‌ هۆكاری‌ په‌كخستنی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه‌

نوێنه‌ری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی، رایده‌گه‌یه‌نێت؛ پارتی‌ هۆكاری‌ په‌كخستنی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه‌ و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئێستا ئه‌و كۆنگره‌یه‌ ئیفلیج بوه‌ و هیچ ئومێدێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت. تۆفیق كه‌ریم، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی،‌ كه‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ حیزبه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆنگره‌دا گرتوه‌ و ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ش هۆكاری‌ ئیفلیج …

زۆرتر بخوێنەوە »

ته‌قینه‌وه‌یەك لە رۆژئاوای كوردستان 31 قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ناوه‌ندی مانگی سوری كوردی له‌شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان 31 كوژراوو برینداری لێكه‌وته‌وه‌. به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ئه‌نجامی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی كه‌ له‌ڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و ناوه‌ندی مانگی سووری كوردو رێكخراوی مافی مرۆڤی شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان كردوه‌ته‌وه‌ ئامانج. به‌پێ ئه‌و ئامارانه‌شی له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هه‌شت كه‌س كه‌ ژماره‌یه‌كیان منداڵن شه‌هید بوون و زیاتر له‌ …

زۆرتر بخوێنەوە »

گه‌رده‌لوولی هایان هه‌زاران كەسی لە فلیپین كردە قوربانی

له‌ سه‌ختترین گه‌رده‌لوولی مێژووی فلیپیندا، گه‌رده‌لوولی (هایان) زیانێكی گیانی و ماڵیی زۆری به‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یاند، به‌تایبه‌ت هه‌رێمی لیتی به‌زۆری وێران و خاپوور بووه‌. سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی فلیپین ئاشكرایانكرد: گه‌رده‌لوولی هایان زۆربه‌ی ئه‌و شارانه‌ی قووت داوه‌ كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا و به‌هۆیه‌وه‌ 10 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌نێوان 70% بۆ 80%ی یه‌كێك له‌ هه‌رێمه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ناوی (لیتی) …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەمرۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک مه‌ریوان‌و ده‌ورووبه‌ری لەراندەوە

زاگرۆس پۆست: کاتژمێر ١٤:١٩ ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ٢٠ خه‌‌زه‌ڵوه‌ر بوومه‌لرزه‌یه‌ک به گوری 3.7 بەپێوەری ڕیشتێر مه‌ریوان‌و ده‌ورووبه‌ری هه‌ژاند، كە  له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا ئه‌وه به‌هێزترین بومه‌له‌رزه‌یه مه‌ریوان‌و ده‌وروبه‌ری گرتبێته‌وه.

زۆرتر بخوێنەوە »

كەمپینێک بۆ ئازادكردنی 8 هەڵسوڕاوی سیاسی لەزیندانی هەولێر (نوێکراوەتەوە)

بێگومان ناڕەزایەتی دەربڕین وەک مافێکی سروشتی‌و سیاسیی هەر تاکێک لەدایک دەبێت‌و له سەره‌تاییترین پێوەرەکانی ئازادی‌و مافه گشتییەکانی هەر تاک‌و کۆمەڵێکه.

زۆرتر بخوێنەوە »

داوای‌ ئازادكردنی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ هه‌ولێر دةكريَت

که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی لةبةياننامةيةكدا داوا دةكات حةوت هةلَسورِاوي سياسيء مةدةني كة ثاش خؤثيشاندانةكةي هةوليَر دةستطيركراون، ئازاد بكريَن.

زۆرتر بخوێنەوە »

لە دیاربەکر ١٣ ھەزار و ٢٣ قوتابی وانەی کوردییان ھەڵبژارد

لە پارێزگای دیاربەکر ١٣ ھەزار و ٢٣ قوتابی بۆ ساڵی نوێی خوێندن وانەی کوردییان ھەڵبژارد.  ساڵی خوێندنی ٢٠١٣-٢٠١٤ لە قوتابخانەکانی دیاربەکر ١٣ ھەزار و ٢٣ قوتابی خوێندنی وانەی زمانی کوردییان ھەڵبژارد.  لە قۆناخی ٥ و ٦ دا ٧٥ ھەزار قوتابی وانەی ئایین، ٢٨ ھەزار و ٧٦٠ قوتابی وانەی بیرکاری، ٢٦ ھەزار و ٣١٥ قوتابی وانەی ژیانی پێغەمبەر، و ٢٤ ھەزار …

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆبوونەوەی ئامادەکاریی بۆ ژنێڤ ٢ بەڕێوەچوو

جێگری سکرتێری گشتی UN بۆ کاروباری سیاسی و نوێنەری یەكێتی عەرەبی و UN بۆ قەیرانی سوریا، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکی و روسی كۆبوونەوە ئەو کۆبوونەوەیە کە لە نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ ئەنجامدرا، ئیبراھیمی و فەلتمان لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا و وێنداری شارمان بەرپرسی کاروباری سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دیداریانکرد. بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەوان لەگەڵ نوێنەرانی ئەندامە …

زۆرتر بخوێنەوە »