پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2024

لە ماوەی یەك دەیەدا بە سەدان هەزار هاوڵاتیی ئێرانی هەوڵی خۆكوژییان داوە

بەپێی ئاماری پزیشكیی یاسایی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە نێوان ساڵەكانی 1380 تا 1391دا زیاتر لە 30 هەزار كەس لەو وڵاتە بەهۆی خۆكووژییەوە گیانیان لە دەست داوە.

جەعفەر بۆلهەری، سەرۆكی ئەنیستیتۆی دەروون پزیشكیی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی تاران دەڵێ لە نێوان ساڵانی 1380 تا 1391 پتر لە 30 هەزار كەس بەهۆی خۆكوژی گیانیان لە دەست داوەو زیاتر لە 300 هەزار كەسیش كە هەوڵی خۆكوشتنیان داوە، لە مردن ڕزگاریان بووە.

بەپێی قسەكانی ناوبراو لە ئێران، ماوەیەكی زۆری خایاند تا كاربەدەستان وازیان لە حاشاكردن لە خەسارو گرفتە كۆمەلایەتییەكان هێنا، بەڵام ئێستا ئەم حاشا كردنەی خۆیان لە بواری ڕانەگەیاندنی ئاماری ورد‌ و رێك و پێك درێژە پێدەدەن.

ئەو كاربەدەستەی دەوڵەت پێی وایە ڕوانگەی سوننەتیی بنەماڵەكان بۆ مەسەلەی خۆكوژی لەم وڵاتە بۆتە هۆی ئەوەی كە لەم بارەوە ئامارێكی ڕاست‌و دروست لەبەر دەستدا نەبێ، چونكە لە زۆربەی شارەكان خۆكوشتنی هەركام لە تاكەكان بە حەیاچوون‌و كەمایسیی بنەماڵە مانا دەكرێتەوەو ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە هۆكاری ئەم چەشنە مردنانە كە خۆكوژییە ڕانەگەیەندرێ‌و هەر بە نهێنی بمێنێتەوە.

بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان ڕێژەی خۆكوژی لە ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێ‌و هەموو ڕۆژێ لانیكەم 11 كەس هەوڵی خۆكوشتن دەدەن. لەم بەینەدا ئاماری خۆكوژی ژنانی بەمێرد زیاتر لە كچە سەڵتەكانەو پارێزگاكانی “ئیلام، خوزستان، لۆڕستان، كرماشان، گوڵستان و كۆهگیلوویە و بۆییرئەحمەد”یش زیاترین پشكیان لەم بارەوە بەركەوتووە.

شایانی باسە خودی كۆماری ئیسلامی دا نبەوەدا دەنێ، كە گیروگرفتە ئابوورییەكان بە تایبەت بێكاری لە پارێزگا هەژارەكانی وەك ئیلام لە هۆكارە سەرەكییەكانی خۆكوژی خەڵك لەم ناوچەیەیە، بەڵم بە كردوە هیچیان بۆ كەمكردنەوەی ئەو خەسارە كۆمەڵایەتییانە نەكردوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.