چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

پشكنینی ماڵی هاوڵاتییان لە شاری “سەڵماس”

هێزەكانی ئیدارەی ئاگاهی بە هاوكاریی پاسگای شارۆچكەی “باژرگە” سەر بە شاری “سەڵماس” لە پارێزگای “ورمێ” بە مەبەستی پشكنینی ماڵی هاوڵاتیان، هێرشیان كردووەتە سەر ئەو شارچكەیە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە”زاگرۆس پۆست”، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هێزە ئیدارەی ئاگاهی كۆماری ئیسلامی هاوڕێ لەگەڵ هێزەكانی نیشتەجێ لە پاسگای شارۆچكەی “باژرگە” لە شاری “سەڵماس” بە مەبەستی پشكنینی ماڵی هاوڵاتیان هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵەكانیان و ئەمەش ناڕەزایی ئەو هاوڵاتیانەی لێ كەوتووەتەوە و تا ئێستاش هۆكاری ئەو پشكنینە نەزانراوە.

ئەم هێرش و پشكنینانە لە حاڵێكدایە، كە لە ماوەی رۆژانی رابردوو دانیشتووانی شارۆچكەی باژرگە لە شاری سەڵماس، بەرامبەر بە كوشتار و راوكردنی پەلەوەر و گیانلەبەرە كێویەكان لە لایەن كەسانی نەناسراو، كە پێدەچێ سەر بە حكومەت بن، ناڕەزاییان دەربڕی و چالاكانی ژینگەپارێزیش هاودەنگی ئەو ناڕەزاییە بوون.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە چەند رۆژ پێش ئێستاش، كردەوەیەكی هاوشێوە لە لایەن هێزەكانی بەسیجی كۆماری ئیسلامی، لە یەكێك لە ئاواییەكانی سەر بە شاری “پاوە”لە پارێزگای “كرماشان”یش هاتە ئاراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.