شه‌ممه‌ 9 تشرینی دووه‌م 2024

ئەندامێكی داعش لە پارێزگای “سنە” دەستگیر كرا

ئەندامێكی چالاكی گرووپی داعش لە پارێزگای “سنە” دەستگیر كرا.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی “زریان”، ئەو كەسەی كە پێناسی نادیارە، لەم دوایانەدا لە پارێزگاكانی رۆژئاوای ئێران دەستی كردووەتە پڕوپاگەندە و قسە و باس بۆ پەیوەست بوونی خەڵك و بەتایبەت لاوان بە گرووپی داعشەوە.

ئەو كەسە كە لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیكراوە، بڕە پارەیەكی زۆر كە بریتی بووە لە تمەن و دۆلاریشی پێوە گیراوە.

ئەو ئەندامەی داعش لە كاتی پڕوپاگەندە كردن بۆ ئەو گرووپە، بەڵێنی ئەوەی داوەتە خەڵك، كە لە ئەگەری پەیوەست بوونیان بە داعشەوە مانگانە 3 میلیۆن تمەن پارە وەردەگرن و پاش كوژرانیان ئەو بڕە پارەیە دەدرێتە بنەماڵەكەی.

تا ئێستا بە شێوەی ئاشكرا دیار نیە چەند كەس لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە داعشەوە پەیوەست بوون، بەلام دەنگۆكان باس لەوە دەكەن: بە دەیان كەس لە شارە جیاجیاكانی كوردستانەوە بە داعش پەیوەست بوون و تا ئێستا ژمارەیەكیشیان كوژراوە.

دەوترێ ئەو كەسە تا ئێستا چەندین جار پەیوەندیی بە كەسایەتیە ئاینیەكانی كوردستانەوە گرتووە بە مەبەستی پەیوەست بوونیان بە داعشەوە، بەڵام ئەو داواكارییە لە لایەن ئەو كەسایەتیانەوە رەت كراوەتەوە و هەوڵەكانی ئەو كەسە بە هێزە ئەمنیەتیەكان راگەیەندراوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە تا ئێستا توندڕەوە ئیسلامیەكان لە شارە جیاجیاكانی كوردستان دەستیان كردووەتە مانۆڕدان لە سەر شەقامی شارەكاندا و بە هەڵگرتنی شمشێر و ئاڵای رەش هەڕەشەیان لە خەڵك كردووە، بەڵام ئەو كردەوانە لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بە كەمتەرخەمیەوە هەڵسوكەوتی لەگەڵ كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.