چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

بانگهێشت و هەڕەشەی ئیتلاعات لە هاوڵاتیەكی بەهایی دانیشتووی”سەڵماس”

چالاكێكی بەهایی لە شاری “سەڵماس” لە لایەن ستادی خەبەریی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی، بانگهێشت و هەڕەشەی لێكرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 26ی مانگی سەرماوەز، هاوڵاتیەكی بەهایی بە ناوی “مەنسور لاهیجی” لە شاری “سەڵماس” سەر بە پارێزگای “ورمێ” لە لایەن ستادی خەبەریەوە بانگهێشت و هەڕەشەی لێكراوە، كە بۆی نیە هیچ چەشنە دانیشتن و چالاكیەكی ئایینی لەو شارەدا ئەنجام بدات.

“مەنسور لاهیجی” لە هەوڵی ئەوەدا بووە، كە ئێوارە شیعرێك بەڕێوەبەرێت و لەو كۆڕەدا چەند بەرهەمێكی ئەدەبی لە وەسفی “بەهاوڵڵا” كەسایەتی پێڕۆانی دینی بەهاییەت لە لایەن خۆی هاوسەرەكەیەوە پێشكەش بكرێ، بەڵام وێڕای هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئێوارە شیعرە لە لایەن ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، هوشداری پێ دراوە، كە ئەگەر بیر لە ئەنجامدانی وەها چالاكیگەلێك بكاتەوە بە پێی یاسای كۆماری ئیسلامی وەكوو “موحارب” یان دژە خودا هەڵسوكەوتی لەگەڵدا دەكرێت.

“مەنسور لاهیجی” یەكێك لە هاوڵاتیانی بەهایی خەڵكی پارێزگای “كرمان”ە ، كە 3 ساڵ لەوەپێش لەگەڵ بنەماڵەكەی هاتوونەتە شاری سەڵماس و لەوێ نیشتەجێ بوون.

شایانی باسە، پێڕۆانی ئایینی بەهاییەت بە پێی یاساكانی كۆماری ئیسلامی، هەر چەشنە پڕوپاگەندە و چالاكیەك سەبارەت بە دینەكەیان لێ قەدەغە كراوە و مافی ئەوەیان نیە لە دەرەوەی ماڵەكەی خۆیان باس لە بەهایی بوون بكەن و تا ئێستا بە دەیان هاوڵاتیی بەهایی لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر و 7 كەس لە رێبەرانیان كە لە زیندانەكانی ئێراندان، بە گشتیی بە 140 ساڵ زیندان حوكم دراون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.