سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

هەوڵەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ به بەسیج كردنی خەڵك لە “هەورامان”

هێزەكانی بەسیجی كۆماری ئیسلامی، خەڵكی ناوچەی “هەوارامان”یان خستووەتە ژێر گوشارەوە، بۆ ئەوەی بە هێزەكانی ئەوانەوه پەیوەست بن و هاوكارییان بكەن.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە “زاگرۆس پۆست”گەیشتووە، هێزەكانی كۆماری ئیسلامی هاوڵاتیانی جێگیر لە ناوچەی هەورامانی “پاوە” و “نەوسود” و “سنە”یان خستووەتە ژێر گوشارەوە كە وەكوو ئەندامانی بەسیج بە دەوڵەتەوە پەیوەست بن و یارمەتیان بدەن.

هەروەها دەوترێ: ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ناوچەكە بە مەبەستی وەگرتنی چەك لە لایەن كاربەدەستانی بەسیجەوە كەوتوونەتە ژێر گوشارەوە.

هەواڵەكە باس لەوە دەكات، زۆرتر لە لایەن هێزە ئینتزامیەكانەوە خەڵكی ئاوایی “گەلێن” سەر بە شاری “سنە” كەوتوونەتەوە گوشارەوە و داوای هاوكارییان لێ دەكەن، بەڵام ئەو داواكارییەی كۆماری ئیسلامی لە لایەن خەڵكی ناوچەكەوە رەت كراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، كۆماری ئیسلامی لە ناوچە جۆربەجۆرەكانی كوردستان، لە لایەن ئەو هێزانەوە بە مەبەستی هاوكاریی و پەیوەست بوونیان بە كۆماری ئیسلامی گوشاریان دەخرێتە سەر، بەڵام زۆربەی هەرە زۆری خەڵك ناڕازییان بەو گوشارانە و داواكارییەكانی كۆماری ئیسلامیان رەت كردووەتەوە، ئەوەش لەحاڵێكدایە، كە ئەگەر كەسێك لە كوردستان نەبێتە ئەندامی بەسیج و خوش خزمەتی بە كۆماری ئیسلامی نەكات، ناتوانێ ژیانێكی ئاسوودەی هەبێت و لە هەموو بوارەكانی ژیانێكی ئازاد و ئارام بێ بەش بێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.