سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

کوردستان

ئەستێرەیەكی‌ هالیۆد بۆ شەڕ دژی داعش هاتووەتە كوردستان

“مایكل ئینرایت” تەمەن 51 ساڵ ئەستێرەیەكی هالیۆدە و بەرەگەز بەریتانیایە، كە بۆ شەڕكردن دژی‌ داعش، ماوەی‌ دوو مانگە پەیوەندی‌ كردوە بە ریزەكانی‌ یەپەگە و بەجلی‌ سەربازیەوە وێنەكانی‌ بڵاوكراوەتەوە كە سەرقاڵی‌ راهێنان و مەشقی‌ سەربازیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆپیشاندانێك بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی مەهاباد لە لەندەن بەڕێوە چوو + وێنە

كوردەكانی دانیشتووی لەندەن لە وڵاتی بریتانیا بە خۆپیشاندان‌و كۆبوونەوەو بەرزكردنەوەی دروشم پشتگیریی خۆیان بۆ خەڵكی مەهابادو شارو ناوچەكانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەربڕیز

زۆرتر بخوێنەوە »

ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤی كوردستان: كۆتایی بە سێدارەی چالاكوانانی سیاسی بێنن

لە پێنجەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی “فەرزاد كەمانگەر” مامۆستای لەسێدارەدراوی كورد و چوار هاوڕێی دیكەی لەلایەن حكوومەتی ئێرانەوە، ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا داوای لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كردووە بە زەخت و گوشار بۆ سەر ئێران كۆتایی بە ئیعدامی چالاكوانانی سیاسی و مەدەنی بێنێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

خۆپیشاندانی پشتیوانی لە شاری مەهاباد لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو + وێنە

بە مەبەستی ناڕەزایی بەرامبەر بە گیانلەدەستدانی “فەریناز خۆسرەوی” و پشتیوانی لە خەڵكی خرۆشاوی شاری مەهاباد كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی لە شاری هەولێر پایتەختی باشووری كوردستان بەڕێوەچوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

شارەداری شاری شنۆ هەڕەشە لە شۆفیر تاكسیەكانی ئەو شارە دەكات

شارەداری شاری شنۆ لە كۆبوونەوەی شۆفیر تاكسیە پلاك سوورەكانی ئەو شارە وتی: بە توندی بەرەوڕووی هەر جۆرە ناڕەزایی دەربڕین و مانگرتنێك بەمەبەستی بەدواداچوونی خواست و داواكاریی شۆفیر تاكسیەكان دەبینەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆمەڵە و دیموكرات بە هاندانی خۆپیشاندەران تۆمەتبار كران

جێگری سیاسی _ ئەمنیەتی پارێزگاری ورمێ رایگەیاندووە، حیزبەكانی كۆمەڵە و دیموكرات لە پشت خۆپیشاندانەكانی شاری مەهابادەوەن و لە رێگەی میدیاكانیانەوە هەوڵی بەرینتر كردنەوەی خۆپیشاندانەكە دەدەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

وێنە.. كۆبوونەوەی ناڕەزایی مامۆستایان ئەمرۆش بەردەوام بوو

هەزاران مامۆستای سەرتاسەری قوتابخانەكانی ئێران‌و كوردستان ئەمرۆش بۆ جاری سێیەم بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە حەقدەستەكانیان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بە ناوی “مانگرتنی بێدەنگی” سازكرد.

زۆرتر بخوێنەوە »