کوردستان

ژمارەیەك لە دەستگیر كراوانی شاری سەردەشت ئازاد كران

ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی ئەم دواییانەی شاری سەردەشت كە بۆ پیشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی خەڵكی مەهاباد رێك خرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد كران. بەپێی راپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی 11 كەس لە دەستگیركراوانی رۆژی شەممە 19ی مانگی گوڵانی شاری سەردەشت بە دانانی بارمتە لەلایەن دادگا و ناوەندە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلام بە شێوەی كاتیی ئازاد كران. هەرچەند سەرچاوە فەرمییەكان باس …

زۆرتر بخوێنەوە »

نوێترین ئاماری ئێزدیە رزگار كراوەكانی دەستی داعش راگەیێنرا

هێشتا ژمارەیەك كەس لە كوردانی ئێزدی لەدەستی چەكدارانی داعشدا ماون، بەڵام نوویسنگەی كاروباری رفێندراوان لە ‌شاری دهۆك نوێترین ئاماری رزگاربووانی دەستی داعشی راگەیاند و بەپێی ئامارەكە تاوەكو ئێستا هەزار و 750 كەس لەژێر دەستی داعش رزگاركراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

مامۆستایانی ناڕازیی شاری سنە بۆ جاری چوارەم كۆبوونەوە

دەیان كەس لە مامۆستایانی كوردستان لە شاری سنە دوانیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە 24ی مانگی گوڵان لە ناڕەزایی بە حەقدەستی ناعادڵانە و هەڵاواردن لە پەروەردە و راهێنان، كۆبوونەوەیەكی بێدەنگییان بەڕێوەبرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو فیلم لە كوردستانەوە لە فستیڤاڵی “كەن” بەشداریی دەكەن

فیلمەكانی “یەك هیچ” لە دەرهێنانی “سامان حسێن پوور” و “ئامێز” لە دەرهانێنانی “تەیمور قادری” لە شاری سنە بۆ دووهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “كەن” لە فیلادێلفیای ئامریكا هەڵبژێردران.

زۆرتر بخوێنەوە »

بۆ كۆ كردنەوەی هەموو كاروچالاكیەكان، ناوەندی رێكخراوەكانی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان دامەزرا + وێنە

رۆژی شەممە 18ی گۆڵانی 1394ی هەتاوی لە سەر بانگهێشتی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد، پێنج رێكخراو كە بریتی بوون لە رێكخراوەكانی: “ئاسۆی ژنی كورد، كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئافرەتانی خەبات، یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستان و یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران” لە بنكەی ئاسۆی ژنی كورد كۆ بوونەوەو لە سەر چەند تەوەری گرنگ قسوباسیان كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »