چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

گواستنەوەی زیندانیەكی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدام بۆ شوێنێكی نادیار

زیندانیەكی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدام لە زیندانی مەهابادەوە گواسترایەوە بۆ شوێنێكی نادیار.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی گوڵان، “مەنسور ئاروەند” زیندانی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدام، لە لایەن مەئمورەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە نێو زیندان بانگهێشت و راپێچی شوێنێكی نادیار كراوە.

بەپێی لێدوانی ئەندامانی بنەماڵەی ئاروەند سەرەڕای بەدواداچوونی ئەوان شوێنی بەندكرانی مەنسوور ئاشكرا نەكراوەو ئەوان لەو كاتەوە هیچ زانیارییەكیان لە بارودخی مەنسوور نییە.

مەنسوور ئاروەند ساڵی ٩٠ لە ماڵەكەی خۆیان لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرا. ناوبراو ساڵی ٩١ لە لقی یەكی دادگای ئینقلابی مەهاباد دادگایی كراو بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێكی كوردیی دژبەری كۆماری ئیسلامی‌و دژایەتی لەگەڵ خودا حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا.

مەنسوور ئاروەند لە پاییزی ساڵی ٩٣ و دوای ئەوەی لە بەندیخانەی ورمێ‌ڕا بۆ زیندانی مەهاباد گواسترایەوە، زارەكی پێی ڕاگەیەندرا كە حوكمەكە لە ئێعدامەوە بۆ زیندانی تاهەتایی كەم كراوەتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو حوكمە بە شێوەی نووسراو بە خۆی‌و پارێزەرەكەی نەدراوە، بنەماڵەكەی لە كەمكردنەوەی حوكمەكەی دڵنیا نین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.