پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

وەرزشوانێكی كورد پلەی یەكەمی جیهانی مسۆگەر كرد

“مەسعود حاجی زەوارە” وەرزشوانی كوردی تێكواندۆكاری كێشی 74_ كیلۆی تیمی ئێران كە خەڵكی شاری كرماشانە، پلەی یەكەمی جیهانی مسۆگەر كرد و دووهەمین میداڵی زێڕی بۆ وڵاتی ئێران بەدەستهێنا.

لە درێژەی بیست و دووهەمین خولی پێشبڕكێی وەرزشی تێكواندۆی پاڵەوانیەتی جیهان (G12)، مەسعود حاجی زەوارە نوێ،ەری كێشی 74_ ی خەڵكی شاری كرماشان لە قۆناغی كۆتایی لە بەرامبەر “نیكیتا رافالوویچ” لە ئۆزبەكستان (پێشتر پلەی دووهەمی پاڵەوانیەتی ئاسیایی ئینچۆئێنی مسۆگەر كرد بوو) توانی 9 خاڵ بەرامبە ر بە 7 خاڵ سەركەوتن بەدەستهێنێت و میداڵی زێڕی كێشەی پێنجەم لە مل بكات.

حاجی زەوارە پێشتریش لە قۆناغی پێش كۆتایی “ئالبێرت گائۆن” لە وڵاتی رووسیە (پلەی دووهەمی پێشبڕكێیەكانی پاڵەوانیەتی جیهان) شكست دابوو.

شایانی باسە، ئەم وەرزشوانە كوردە كرماشانیە ئەمە شەشمین جارە كە لە بوارەكەی خۆیدا میداڵی زێڕی پاڵەوانیەتیی جیهان لە مل دەكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.