ماڵەوە / سیاسی / زیاتر لە 400 كەس لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیر كراون

زیاتر لە 400 كەس لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیر كراون

لە ماوەی رۆژانی رابردوو زیاتر لە 400 كەس بە هۆی خۆپیشاندانە جەماوەرییەكانی گەلی كورد لە رۆژهەڵات، لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كراون.

“فاتمە عوسمانی‌” یەكێك لە چالاكانی بواری مافەكانی ژنان لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی‌ سكای‌ نیوز رایگەیاند: بەهۆی‌ خۆپیشاندانەكانی‌ شارەكانی‌ رۆژهەڵاتی‌ كوردستانەوە، لە شاری‌ مهاباد 300 كەس دەستگیر كراون، كە ژمارەیەكیان ژنن. هەروەها دەشڵێ: لە شاری‌ سەردەشت-یش زیاتر لە 100 كەس دەستگیر كراون كە سیان لە دەستگیركراوەكان ژنن.

هەروەها هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، هەتا ئێستاش كەش و هەوای شارەكانی كوردستان میلیتاریزە و لە شوێنە گشتییەكان و مەیدانە سەرەكیەكانی شارەكانی رۆژهەڵات بە ئاستێكی زۆر هێزی چەكدار و دژە شۆڕش بە مەبەستی چاوترسێن كردنی خەڵك جێگیر كراون.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە ژمارەیەك لە بازاڕیەكان و چالاكانی ناوخۆی رۆژهەڵات داوای ئەوە دەكەن رۆژی چوارشەممە 23ی مانگی گوڵان وەكوو رۆژی مانگرتنی گشتی رابگەینرێت و رۆژی هەینیش دوای نوێژی جەماعەت خۆپیشاندان و رێپێوانی جەماوەری رێكبخرێت.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. لەشارەکانی بانە و پیرانشار مانگرتنی گشتیی راگەیەنرا

لەپاش بڵاوبوونەوەی بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لەشاری بانە بە بۆنەی داخستنی بازاڕچە سنورییەكان لەلایەن بەرپرسانی عێراق‌و …