چوار شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2018
ماڵەوە / سیاسی / یەكێك لە بریندارەكانی مەهابادی گیانی بەخت كرد + وێنه

یەكێك لە بریندارەكانی مەهابادی گیانی بەخت كرد + وێنه

یەكێك لە بریندارەكانی شاری مەهاباد بە هۆی كاریی بوونی برینەكەیەوە گیانی بەخت كرد.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”،  بە هۆی كاری بوونی برینەكانیەوە لە ئاكامی دەستڕێژی گوللەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی”ئاكام تەلاج” یەكێك لە بریندارەكانی خۆپیشاندنەكەی پێنجشەممە 17ی مانگی گوڵان، پاش 7 رۆژ مانەوە  ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەكی ئەو شارە گیانی بەخت كرد.

ئاكام تەلاج سەرەڕای ئەوەیكە 3 جار نەشتەرگەریی بۆ كرابوو، بەڵام ئەنجامی نەبووە و سەرەنجام گیانی بەخت كرد، ناوبراو جیالەوەی هەموو جەستەی ببووە برین، زەربە بەر مێشكیشی كەتبووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی.

شایانی باسە، لە ئاكامی خۆپیشاندانە خوێناویەكەی شاری مەهاباد بە مەبەستی ناڕەزایی بە مەرگی “فەریناز خوسرەوانی” لانیكەم 28 كەس بریندار و دۆخی چەند كەس لە بریندارەكان نالەبارە، هەروەها بە سەدان كەسی دیكەش لەو پەیوەندەدا لە مەهاباد و باقی شارەكانی دیكەی كوردستان دەستگیر كران.

مهاباد

بابەتی هاوپۆل

دەستبەسەربوونی سێ هاوڵاتی لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد

سێ هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و بۆکان لە لایەن هێزەکانی  ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ …