سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

کوردستان

دەستگیركراوانی ناڕەزاییەكانی مەهاباد ئەشكەنجە دراون

وێڕای ئازادكردنی ژمارەیەكی كەم لە دەستگیركراوەكانی خۆپیشاندانەكەی رۆژی پێنجشەممە لە شاری مەهاباد، ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانە هێشتاكە لە گرتووخانەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتدان و بەرەوڕووی ئەشكەنجە و لێدان بوونەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

چەكدارێكی كۆماری ئیسلامی لە سەر سنوورەكانی كوردستان كوژرا

تەرمی ئۆستوار یەكەم “سادق یوسفی” كە بە پێی راگەیەندراوەكانی كۆماری ئیسلامی سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە 30 مانگی گوڵان بە دەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە پاسگای سنووری ئاوایی “ئەنجیران” لە شاری مەریوان كوژرابوو، دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ ئەسپەردە كرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

4 هێكتار لە لێرەوارەكانی “هانیوان”ی ئیلام لە ئاگردا سووتا

دوێنێ دووشەممە 28ی مانگی گوڵان كەمتر لە 4 كاتژمێر لە نیوەڕۆ تێنەپەڕیبوو كە دووكەڵێكی زۆر لەسەر “هانیوان” سەرنجی خەڵكی شاری ئیلامی بۆ لای خۆی راكێشا، ئەو ئاگرە بەردەوام روو لە زیاد بوونی دەكرد و پاش چەند كاتژمێر كۆتایی پێهات.

زۆرتر بخوێنەوە »

كونگرەی جاشەكان (پێشمەرگەی موسڵمانی كورد) لە شاری سنە دەستی پێ كرد

یەكەم كۆنگرەی جاشەكانی (پێشمەرگەی موسڵمانی كورد) ئەمڕۆ دووشەممە 28ی مانگی گوڵان بە ئامادەبوونی “عەلی لاریجانی” سەرۆكی مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لە مزگەوتی قوبا لە شاری سنە دەستی پێ كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەریاچەی سەپتون لە دێهلۆران بە تەواوەتی وشك بووە

وشك بوونی یەك لە دوای یەكی دەریاچەكان بە هۆی كەمی بارین و كەمتەرخەمی كاربەدەستانی پەیوەندیداری كۆماری ئیسلامی ئێران، خەسارێكی گەورەی لە ژینگەی ناوچە كوردستانیەكان داوە و لەم دواییانەدا دەریاچەی سەپتون بە تەواوەتی وشك بووە.

زۆرتر بخوێنەوە »