چالاكێكی كرێكاریی كورد چارەنووسی نادیارە

چالاكێكی كرێكاریی خەڵكی شاری سنە كە ماوەی زیاتر لە دوو حەفتەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەووە دەستگیركراوە، بێ سەر و شوێنە و هیچ هەواڵێك لەبارەی چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

بەپێێ‌ هەواڵی كومیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان، “پێدرام نەسروڵڵاهی” ناسراو بە (نەبەز) كە لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە لە بەرەبەری رۆژی جیهانیی كرێكاردا دەستگیر كرابوو، هەتا ئێستە شوێنی راگیران و هۆكاری گیرانی نادیارە

بەپێێ‌ همان سەرچاوە سەرەڕای ئەوەی كەسوكار و بنەماڵەكەی سەردانی ناوەندە ئەمنییەكان و زیانیان كردوو، بەڵام هیچ هەواڵ و زانیارییەكان لەبارەی دۆخ و شوێنی راگیرانی پێدرام پێنەدراوە.

پدرام لە ماڵی یەكێك لە هاوڕێیەكانی میوان بووە و هێزە ئەمنییەتیەكان هێرشیان بردووتە سەری و سەرەڕای دەستگیركردنی، ئازار و ئەشكەنجەیەكی زۆریشیان كردووە.

شایانی باسە، لە بەرەبەری نزیك بوونەوە لە یەكی مانگی ئەیار رۆژی جیهانیی كرێكار بە دەیان كرێكاری كورد و ئێرانی دەستگیر كران و تا ئێستا چارەنووسی ژمارەیەكیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.