دوو شه‌ممه‌ 18 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / 5 چالاكی كورد لە سنە و مەهاباد دەستگیر كران

5 چالاكی كورد لە سنە و مەهاباد دەستگیر كران

لە ماوەی رابردوودا چالاكێكی كلتووریی كورد لە شاری سنە و 4 چالاكی دیكەش لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كراون.

بە پێی راپۆرتی كانونی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، رۆژی یەكشەممە 27ی مانگی گوڵان هێزەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە، چالاكێكی كوردیان بە ناوی “جەلال خودامرادی” خەڵكی حەسەن ئاوای ئەو شارە دەستگیر كردووە.

بەو جۆرەی لە راپۆرتەكەدا هاتووە ، هێزە ئیتلاعاتییەكان بەبێ ئەوەی كە حوكمی گرتنی یاسایی ناوبراویان پێبێ، دەستگیران كردووە و هەموو كەلوپەلە شەخسیەكانیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

“جەلال خودامرادی” لە چالاكانی مەدەنی و فەرهەنگیی حەسن ئاوایە، ناوبراو تەمەنی ٣٨ ساڵە و ژن و منداڵیشی هەیە.

لە لایەكی دیكەوە بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ٣ كەسی خەڵكی شاری مەهاباد بە ناوەكانی “ئیبراهیم غوڵامعەلی، خوێندكاری ئەندازیاریی پیشەسازییەكان، مستەفا خەدیر كرێكار و هێمن كوڕی عەلی بازاڕی” لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كراون‌و تا ئێستا هیچ زانیارییەك لە بابەت چارەنووسی ئەم كەسانە لە بەردەستدا نییە.

هەروەها هیچ هەواڵكیش لەسەر بارودۆخی “سامان حەریری” هاووڵاتییەكی دیكەی خەڵكی مەهاباد نەزانراوە كە لە كۆتاییەكانی هەفتەی ڕابردوودا، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستگیر كرابوو.

“سامان حەریری” تەمەن ٢٦ ساڵەو دانیشتووی شاری مەهاباد، ڕۆژی پێنجشەممە 24ی مانگی گوڵان، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستگیر كراو راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.

شایانی باسە، لە ماوەی رابردوودا و پاش ئاڵۆزییەكانی شاری مەهاباد، بە سەدان كەس لە خەڵكی ناڕازیی لە شارەكانی كوردستان و بەتایبەت شاری مەهاباد دەستگیر كران، كە هەتا ئێستاش چارەنووسی زۆرێكیان نادیارە.

جلات خدامرادی
“وێنەی جەلال خودا مورادی”:

 

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …