یه‌ك شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / 20 هاوڵاتیی ئامریكایی لە ریزەكانی پێشمەرگەدا شەڕی دژە داعش دەكەن

20 هاوڵاتیی ئامریكایی لە ریزەكانی پێشمەرگەدا شەڕی دژە داعش دەكەن

20 هاوڵاتیی خۆبەخشی ئامریكایی لە ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا شەڕی دژە داعش دەكەن.

بە پێی راپۆرتی رووداو، ئەوان زیاتر لە 11 هەزار كێلۆمتریان بڕیوە بۆئەوەی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە پێشڕەوییەكانی داعش بوەستێنن، وەك خۆیان دەڵێن لە ئامریكاوە هاتوون بۆ ئەوەی شەقێكی بەهێز لە داعش بدەن.

سەربازە خۆبەخشەكانی ئامریكا لە سەرشانی خۆیان نووسیوە “شانبەشانی پێشمەرگە شەڕی گرووپێك دەكەین كە دەیانەوێ دنیا تاریك بكەن”.

كێورت شەڕكەرێكی ئامریكییە، ماوەی سێ مانگە لە واشنگتۆنەوە هاتووەتە كەركووك، چەكێكی كۆنی پێشمەرگەی لەدەستدایە، ئەو دەڵێ دەزانم ئەم چەكە پێشكەوتوو نییە، بەڵام چونكە پێشمەرگەكان ئیرادەیان هەیە، سەردەكەون.

ئێروین شەڕڤانێكی دیكەی ئامریكایە لەگەڵ 19 سەربازی دیكەی ئامریكایی لە سەنگەرەكانی شەڕدا لەگەڵ پێشمەرگەدان، شارەزایی باشی هەیە لە شەڕی دژە تیرۆر، ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ هێزە ئامریكییەكان بووەو ساڵێكیش لە نێوەڕاستی عێراق شەڕی كردووە، ئێستا وەكو خۆبەخشێك لەگەڵ تفەنگەكەی لە هێڵی پێشەوەی شەڕدا لە میحوەری داقووق شەڕ دەكات و كوردستان دەپارێزن.

ئەو دەڵێ بۆ ماوەی شەش مانگ هاتبووم و بگەڕێمەوە، بەڵام كە داعشم بینی ئیدی بڕیارمداوە تاوەكو داعش لەنێو ببەین لێرە بجەنگم.

شایانی باسە، پاش هێرشی داعش بۆ سەر بەشگەلێك لە باشوور و رۆژئاوای كوردستان، ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتییانی ئوروپایی و ئامریكایی و باقی وڵاتانی دیكەی ناوچەكە بە هێزەكانی پێشمەرگە و شەڕڤانانەوە پەیوەست بوون بۆ ئەوەی شان بە شانی هێزە شۆڕشگێڕە كوردەكان دژی چەكدارانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) شەڕ بكەن.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …