چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لە شاری سنە پەردە لەسەر تەندیسی جاشەكان لادرا

تەندیسی جاشەكانی كۆماری ئیسلامی كە خۆیان بە “پێشمەرگەی موسڵمانی كورد” ناوی لێدەبەن، ئەمڕۆ لە مەیدانی “زەفەریە”ی شاری سنە پەردەی لەسەر لادرا.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوە حكومەتییەكان، بەرپرسی كۆنگرەی جاشە كوژراوەكانی كۆماری ئیسلامی دوێنێ رایگەیاند: ئەم تەندیسە بڕیارە بە ئامادەبوونی كاربەدەستە حكومەتییەكان لەم شوێنە پەردەی لەسەر لابدرێ.

ناوبراو هەروەها وتی: بە خوێندنەوەی شیعر و سرود لە وەسفی ئەو جاشانەدا پەردە لەسەر 30 كتێبی چاپی و ئێلێكترۆنیكی یەكێكی دیكە لە بەرنامەكانی ئەو كۆبوونەوەیە.

ناوبراو وتیشی: كۆبوونەوەی كۆتایی كۆنگرەی جاشە كوژراوەكان لە ژێر ناوی “كۆنگرەی پێشمەرگرە موسڵمانە كوردە كوژراوەكان” لە مزگەوتی قوبا لە شارۆچكەی بەهارانی شاری سنە بەڕێوە دەچێت و چەند كەس لە كاربەدەستان لە ئاستی ئێران و پارێزگای سنە بەشداریی تێدا دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.